پاڵاوگە نایاساییەكانی هەولێر هۆكاری سەرەكین بۆ زیادبوونی حاڵەتەکانی شێرپەنجە

پاڵاوگەی نایاسیی
SNN- مەودا مستەفا
بەوتەی پسپۆرانی بواری شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان هۆكارە سەرەكەی تووشبوون بە شێرپەنجە پیسبوونی ژینگەو هەڵمژینی دووكەڵی ئۆتۆمبێل و پاشماوەی كارگەو پاڵاوگە نایاساییەكانە.
ئەمرۆ شەمە، دكتۆر سامی ئەحمەد، پسپۆڕی نەخۆشی شێرپەنجە و بەڕێوبەری نەخۆشخانەی نانەكەلی بەSNNی راگەیاند: یەكێك لە هۆكارەكانی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان پیسبوونی ژینگەو هەڵمژینی دووكەڵی ئۆتۆمبێل و پاشماوەی كارگەو پاڵاوگە نایاساییەكانە.
وتیشی “یەكێك لە دیارترین ئەو جۆرانەی نەخۆشی شێرپەنجە، كە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان تووشی دەبن، شێرپەنجەی سییەكانە كە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە دوكەڵ و هەوای پیسەوە هەیە”.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی ساڵی ڕابردوو3483 كەس بە حاڵەتی تووشبوون بەشێرپەنجە تۆماركراوە زۆرترین حاڵەتیش شێرپەنجەی سییەكان بووەكە 736كەس بوون.
جگە لە پیسكردنی ژینگە، ئەم پاڵاوگانە سەرچاوەی بەرهەمهێنانی بەرهەمێكی سوتەمەنی بێ كوالیتین و زۆرینەی سوتەمەنی كوالێتی خراپ لەم پاڵاوگە نایاسییانەدا بەرهەم دەهێندرێن، لەدواین بەدواداچوونی لیژنەكانی قایمقامەیتی پارێزگای هەولێر نزیكەی 20 پاڵاوگەی نایاسایی داخراون.
ساڵانە لە هەرێمی كوردستان، ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتی تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن، هەندێكیان لە هەرێمی كوردستان چارەسەر وەردەگرن و هەندێكیشیان ڕوو لەوڵاتانی دیكە دەكەن بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









