زنجیرە تەقینەوەکانی ئێران بەردەوامن، تەقینەوەیەکی دیکە وێستگەیەکی کارەبا پەکدەخات

وێنەی تەقینەوەکە
SNN-
ئەمڕۆ شەممە ئاگرێکی گەورە وێستگەی کارەبای سەرەکیی شاری ئەهوازی گرتەوە لەباشووری ئێران، ئەویش دوای دوو رۆژ لەتەقینەوەیەکی نامۆ لەنزیک پێگەی ئەتۆمی نەتەنز، وێستگەکە کارەبا بۆ دامەزراوەیەکی ئەتۆمی دابیندەکات.
میدیاکانی ئێران دەڵێن تەقینەوەکەی ئەمڕۆ لەناو وێستگەی زەرقان-دا بووە بۆ بەرهەمهێنانی وزە کە دەکەوێتە شاری ئەهواز لەباشووری خۆرهەڵاتی ئێران.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم-ی ئێرانی بەشێک لەڕووداوەکەی وێنە گرتووە کە بلێسەی ئاگرێکی گەورە ناوچەکەی داپۆشیوە و ئاسمانی ناوچەکەی گرتۆتەوە.
بەرپرسانی وێستگەکە دەڵێن: “هۆکاری تەقینەوەکە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی یەکێک لەفیدەرەکان بووە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەیانداوە”.
ئەو وێستگەیە ئەرکی ئەوەیە کە کارەبا بۆ دامەزراوەی دیکەی ئەتۆمیی دابیندەکات وەکو وێستگەکانی بوشەهر و دارخوین بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم.
پێشتر لەماوەی نزیکەی هەفتەیەکدا سێ رووداوی نامۆ کە پەیوەندییان بە تەقینەوەوە هەیە، دووانیان دامەزراوەی ئەتۆمیی کردۆتە ئامانج، ئێرانی هەژاند.
بەبیانووی جیاجیا میدیای ئێران هۆکاری تەقینەوەکانی باسکردووە، بەوەی مەترسییان نییە و لێکۆڵینەوەی تێدا دەکەن.
رۆژی 25ی حوزەیران تەقینەوەیەکی گەورە کە لەدوورییەکی زۆرەوە بینرا، تارانی پایتەختی ئێرانی لەرزاند، چەند گرد و تەپۆڵکەیەکیشی لەناوچەی خوجیر سووتاند.
رۆژی 30 مانگی رابردووش تەقینەوەیەکی دیکەی گەورە لەناو بنکەیەکی تەندروستی لەتاران روویدا و زیاتر لە 10 کەسی کوشت.
هاوکات رۆژی 2ی تەمموز لە دامەزراوەی نەتەنز لەتاران کە یۆرانیۆم-ی تێدا دەپیتێنرێت، تەقینەوەیەکی دیکە روویدا، بەڵام میدیای ئێران وتی: “هیچ نەبووە و زیانێکی کەمی هەبووە”.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









