پەرلەمانی ئێران واژووی بۆ لێپێچینەوە لە ڕوحانی کۆکردەوە

Handout via REUTERS
SNN
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، پەرلەمانی ئێران زیاتر لە 100 واژووی بۆ لێپێچینەوە لە حەسەن ڕوحانی سەرۆککۆماری وڵاتەکە کۆکردووەتەوە سەبارەت بە چەند پرسێک.
ئاژانسی هەواڵی فارس، بڵاویکردەوە، ئەندامانی پەرلەمانی ئێران تا ئێستا زیاتر لە 120 واژوویان کۆکردووەتەوە بۆ لێپێچینەوە لە سەرۆککۆماری ئێران کە بە بەرپرسیاری یەکەمی “چەند هەڵەیەکی حکومڕانی” دادەنرێت، لەوانەش بوونی چەند کەلێن و کەموکورتییەک لە رێککەوتنی ناوەکی ئێران و وڵاتانی زلهێز، لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی لە وڵاتەکەدا، لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی خانووبەرە و ئۆتۆمبێل لە ئێران.
بە گوێرەی فارس نیوز، ژمارەی واژووکان رێژەی یاسایی پێویست بۆ لێپێچینەوەکردن تێپەڕدەکات.
ئەمەش دوای ئەوەدێت مانگی رابردوو پەرلەمانی ئێران رایگەیاند ئەگەر سەرۆکی ئێران چارەسەرێک بۆ قەیرانی ئابووری وڵاتەکە نەدۆزێتەوە ئەوا لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکەن.
سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا رەوشی ئابووری ئێرانی خراپتر کردوە، هەروەک حەسەن ڕوحانی لە لێدوانێکی پێشتریدا رایگەیاندبوو: “تا ئێستا ئێران دووچاری قەیرانێکی لەو شێوەیە نەبووە”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









