گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 5/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
956
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  یەکشەممە 5/7/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

 

ئاس:

  • دوو شێر.
  • یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت ئەمڕۆ جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ بیلباوی بەهێز لە یاریگای سان مامێس زیاتر بکات.
  • ڤیاریاڵ لەسەر هێڵەو ئەمشەو یارییەکی تری یەکلاکەرەوە بۆ کیکی سیتین راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە هەیەو داهاتووی لە هەوادایە.
  • پێشبینی دەکرێت گریزمان لە سەرەتاوە بە سەرەکی یاری بکات.

 

مارکا:

  • جامەکە لەسەر مێزە.
  • لەیەک رۆژدا یانەکانی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە دوو یاری ئاڵۆز دژی یانەکانی بیلباو و ڤیاریاڵ ئەنجام دەدەن و لەوانەیە خولەکە ئەمڕۆ یەکلایی ببێتەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • ئەمڕۆ یان بۆ هەتاهەتایە.
  • یانەی بەرشەلۆنە فشاری لەسەرە بۆ ئەوەی یاریەکە لە ڤیاریاڵ بباتەوە، چونکە مەدرید پێشی ئەو یاری دەکات و دەزانێت ئەنجامی یاریەکە چۆن بووە.
  • یانەی بایرن میونخ دووەم نازناوی ناوخۆیی لەم وەرزە دەباتەوە.

سپۆرت:

  • دەرفەتی کۆتایی.
  • 12 خاڵی یانەی بەرشەلۆنە لەم 4 یارییەی کە ماوە لە سەر پەتەکەیە.
  • یانەی ریاڵ مەدرید تاقیکردنەوەیەکی ئاگرین دژی یانەی بیلباو ئەنجام دەدات.
  • کیکی سیتین:” من نامەوێت قسە دەربارەی داهاتووی میسی بکەم”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this