یه‌كێتى شه‌تره‌نجى كوردستان چى له‌هه‌گبه‌دایه و به‌رنامه و پلانى چیه؟

هه‌رچه‌نده به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له ئێستادا یارى شه‌تره‌نج له‌ڕێگه‌ى ئینته‌رنێت (چێس ئۆنلاین)، شوێنى یارى شه‌تره‌نجى ئاسایی نێو هۆڵه داخراوه‌كانى گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌پرسین یه‌كێتى شه‌تره‌نجى كوردستان له‌مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز چى له‌هه‌گبه‌دایه و له‌م بارودۆخه‌دا هیچ به‌رنامه و پلانێكى نیه بۆ رێكخستنى پاڵه‌وانێتى شه‌تره‌نجى ئۆنلاین.
بۆ وه‌رگرتنه‌وه و ده‌سكه‌وتنى وه‌ڵامى پرسیاره‌كانمان ئازاد سابیر حسێن دیبه‌گه‌یی سه‌رۆكى یه‌كێتى شه‌تره‌نجى كوردستان تایبه‌ت بۆ تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN SPORT) قسه‌ى كرد و وتى:” له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2020ه‌وه 90%ى چالاكیه‌كانى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان راگیراوه به‌هۆكارى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌نى داراییه‌وه پاره‌ى پێنه‌دراوه، یه‌كێك لهیهكێتییهكانیش ئه‌وه‌ى ئێمه‌یه كه چالاكییه‌كانى وه‌ستاندووه و تائێستاش كه له‌ناو مانگى نیسان داین هیچ شتێك نه‌كراوه، نه‌ك ئێمه به‌ڵكو یه‌كێتییه‌كانى تریش وه‌ك ئێمه هیچیان نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر شتێكى بچوك كرابیت له‌كردنه‌وه‌ى خولێكى راهێنان یان ناوبژیوانى زیاتر نه‌بووه”.
“به‌هۆى راگرتنى چالاكیهكان له‌به‌ر بێ پاره‌یی هیچ شتێكمان نیه”
سه‌رۆكى یه‌كێتى شه‌تره‌نجى كوردستان له‌درێژه‌ى وه‌ڵامه‌كه‌یدا وتى:”وه‌ك نه‌ریتێك له‌ساڵانى پێشوودا له‌شه‌وانى ره‌مه‌زان پاڵه‌وانێتیمان هه‌بووه ئه‌مه‌ش به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد یان لقى شاره‌كان، به‌ڵام ئێستا به‌هۆى راگرتنى چالاكیهكان له‌به‌ر بێ پاره‌یی هیچ شتێكمان نیه، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ش كه‌به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆنا-ه‌وه ئێستا له‌ئارادایه، نه‌ك یه‌كێتى شه‌تره‌نجى كوردستان، به‌ڵكو یه‌كێتى شه‌تره‌نجى عێراقیش چالاكییه‌كانى راگرتووه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی هیچ تێكه‌ڵ بوون و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك نه‌بێت، تا به‌ته‌واوه‌تى كۆنتڕۆڵى ڤایرۆسه‌كه ده‌كرێت، خۆشحاڵین كه ئێستا ئه‌و نه‌خۆشییه به‌ره‌و كپبوون رۆیشتووه و ژماره‌ى توشبووان روو له‌كه‌مبوونه‌وه‌یه، بۆیه ده‌بێت تا كۆنترۆڵى نه‌خۆشیه‌كه ده‌كرێ، زیاتر ئاگاداربین و پابه‌ندى رێنماییه‌كان بین، چونكه به‌رده‌وام ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه نه‌خۆشیه‌كه بڵاوببێته‌وه و سه‌رهه‌ڵبداته‌وه، پاش ئاسایی بونه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه و چاره‌سه‌رى بێ پاره‌یی بیر له‌چالاكییه‌كان بكه‌ینه‌وه”.
“به‌رنامه‌مان نیه له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا پاڵه‌وانێتی ئۆنلاین بكه‌ینه‌وه”
له‌كۆتایی قسه‌كانیشیدا سه‌باره‌ت به‌یارى شه‌تره‌نجى ئۆنلاین، ئازاد دیبه‌گه‌یی وتى:” تائێستا یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد سێ پاڵه‌وانێتى ئۆنلاینى ئه‌نجامداوه، له‌هه‌ولێر گروپێكى شه‌تره‌نج هه‌ن كه پێشتر ئێمه به‌ڕێوه‌مان ده‌برد و دواتر جودابوونه‌وه، ئه‌وانیش شه‌وانه یارى و پاڵه‌وانێتى شه‌تره‌نجى ئۆنلاین-یان هه‌یه، به‌ڕاستى ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێمان وانیه پاڵه‌وانێتى شه‌تره‌نجى ئۆنلاین جێگرهوى پاڵه‌وانێتى راسته‌قینه‌ى یاریه‌كه بێت، ته‌نها باشیهكهى ئه‌وه‌یه كه به‌رده‌وامى پاڵه‌وانێتییه‌كان و یاریزانانه له‌سه‌ر ئه‌و وه‌رزشه، هه‌روه‌ها به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌نجامه‌كانى و ریتینگى له‌یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى شه‌تره‌نج ئه‌ژمارده‌كرێ، ریتینگى پاڵه‌وانێتى ئۆنلاین زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانێتییه‌كانى ئاسایی، له‌جیهاندا چێس ئۆنلاین ده‌كرێ و ئامانجه‌كه بۆئه‌وه‌یه وه‌رزشه‌كه نه‌مرێ و به‌رده‌وامى پێبدرێت، تائێستا ئێمه ئه‌مجۆره پاڵهوانێتیهمان نه‌بووه و به‌رنامه‌مان نیه له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا پاڵه‌وانێتی ئۆنلاین بكه‌ینه‌وه.”
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









