
رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی ئاشكرایكرد، یانەی به‌رشەلۆنه یاریزانەکان ئازاد دەکات له نێوان گه‌ڕانه‌وه بۆ راهێنانه‌كان و ته‌واوكردنی یارییەکانی ئه‌م وه‌رزه یاخود مانه‌وه له كەرەنتینه لە ماڵه‌وه كه زامنی سهلامهتیانە.
یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا له‌گه‌ڵ رابیته‌ی لالیگا پلانێكیان داناوه بۆ ته‌واوكردنی ئه‌م وه‌رزه و سبه‌ی سێشه‌ممه ده‌ست به جێبەجێكردنی ده‌كرێت و تیایدا هه‌موو یاریزانه‌كان رووبه‌ڕووی پشكنینی ڤایرۆسی كورۆنا ده‌بنه‌وه ، له كاتێكدا تیپه‌كان ده‌ست به گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌ن بۆ راهێنانه‌كان له هه‌فته‌ی دووه‌می مانگی داهاتوودا.
رۆژنامه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا روونیكردەوه، به‌رشەلۆنه بڕوای نیه به‌و پڕۆتۆكۆڵه‌ی پهیڕەو كراوە له پلانی ته‌واوكردنی یارییەکانی ئه‌م وه‌رزه ، به شێوه‌یه‌كی جددی لێكۆڵێنه‌وه ده‌كات له ره‌تكردنه‌وه‌ی ته‌واوكردنی وه‌رزه‌كه ، سەرەڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مه تووشی له ده‌ستدانی پاره‌یه‌كی زۆری ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها راپۆرتی رۆژنامەکە دەڵێت، ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشەلۆنه له‌م هه‌فته‌یدا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ راهێنانه‌كان و هه‌فته‌ی داهاتوو بڕیاری فه‌رمی ده‌درێت ، بڕیاره‌كه هه‌ندێک رێكاری گرنگ له خۆ ده‌گرێت كه پهیڕەو ده‌كرێن له نێویاندا یاریزانان و ناچار ناكرێن له سه‌ر ته‌واوكردنی وهرزهكهو هه‌موو یاریزانێك سه‌ربه‌ست ده‌بێت له بڕیاردان له سه‌ر چاره‌نوسی .
به‌رشەلۆنه وای ده‌بینێت كه ئه‌و پڕۆتۆكۆڵه‌ی كه رابیته‌ی لیگا ئاماده‌ی كردووه گرەنتی سه‌لامه‌تی یاریزانان به رێژه‌ی 100% ناكات و هه‌میشه ترس هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ، بۆیه ره‌زامه‌ندی نادرێت له سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ یاریكردن ته‌نیا دەبێت دەستەبەری سەلامەتی زیاتر هه‌بێت .
راپۆرته‌كه وتیشی “به‌رشەلۆنه به هیچ شێوه‌یه‌ك سڵ ناكاته‌وه له گه‌ڕانه‌وه بۆ راهێنانه‌كان له شاری وه‌رزشی یانەکە ، به‌ڵام ترسی له گواستنه‌وه له نێوان یاریگاكان و یارییه‌كان و هوتێلهكانه ، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری توشبوونی یاریزانان به ڤایرۆسه‌كه به زۆری هه‌بێت .
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









