
بەرشەلۆنە
SNN Sport
دوای لە دەستدانی چەند خاڵێک و دوو یەکسانبوونی لەسەر یەک، یانەی بەرشەلۆنە گەڕایەوە بۆ بردنەوەکانی و توانی 3-1 لە یانەی ڤیاریاڵ بباتەوە.
یاریەکە لە رکابەرییەکانی هەفتەی 34ی خولی ئیسپانیا بوو، لە یاریگای یانەی ڤیاریاڵ ئەنجام درا، یانەی بەرشەلۆنە سەرەتا لە خولەکی 3 بە گۆڵی پاو تۆرێس پێشکەوت کە بە هەڵە لە خۆیانی کرد.
دوای ئەم گۆڵە یانە کەتەلۆنیەکە مۆرینۆ توانی لە خولەکی 14 ئەنجامەکە بۆ ڤیاڕیاڵ یەکسان بکاتەوە، بەڵام لویس سوارێز بە لێدانێکی جوان توانی لە خولەکی 20 گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی یانەکەی بکات.
لە خولەکی 45 گریزمان توانی گۆڵی سێیەم و دڵنیایی بۆ یانەکەی بکات و گێمی یەکەم 3-1 تەواو بوو.
لە گێمی دووە، کیکی سیتین ئانسۆ فاتی بەشداری پێکرد، ئەویش توانی لە خولەکی 87 گۆڵی چوارەم بکات، لە کۆتایدا یاریەکە 4-1 بە سوودی یانە کەتەلۆنیەکە تەواو بوو.
بەم بردنەوە خاڵەکانی یانەی بەرشەلۆنە لە پلەی دووەم بووە 73 خاڵ و 4 خاڵ لە دوای یانەی ریاڵ مەدریدی پێشەنگەوە دێت.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









