
یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزیی داوایەکی کۆتینیۆ رەتدەکاتەوەو نایەوێت جارێکی تر ئەو یاریزانە درێسی یانەکەی بپۆشێتەوە.
کۆتینیۆ لە گواستنەوەکانی زستانەی ساڵی 2018 بە بڕی زیاتر لە 120 ملیۆن یۆرۆ لیڤەرپوڵی بەرەو بەرشەلۆنە جێهێشت، بەڵام ئێستا پەشیمانەو دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ئەو یانەیە.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، کۆتینیۆ پەیوەندی بە بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوڵەوە کردووە بۆ گەڕانەوە،ئەمەش بەهۆی بێهیوابوونی لە یانەی بایرن میونخ، ئەم یانە ئەڵمانیەش ئامادە نیە خواستنەکەی بکاتە هەمیشەیی و لە کۆتایی ئەم وەرزە دەستبەرداری دەبێت.
بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرت، یانەی لیڤەرپوڵ نەخێری بە کۆتینیۆ وتووە، ئەوانیش ئامادە نین جارێکی تر گرێبەستی لەگەڵ بکەنەوە،ئەو یاریزانە ناچارە یانەیەکی تر بۆ خۆی بدۆزێتەوە.
بە قسەی رۆژنامە ئینگلیزییەکان یانەی چێڵسی لە ئێستادا نزیکترین یانەیە لەو یاریزانە بەرازیلییەو بەرشەلۆنە ئامادەیە بە 90 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









