
ئۆتۆمبێلێكى تێكشكاوى چه‌كدارانى داعش پاش بۆردومانكردنیان | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى جه‌له‌ولا چه‌كدارانى داعش به‌هۆى ناكۆكی نێوانیانه‌وه چه‌كدارێكى خۆیان ده‌كوژن و له ئاكامى بۆردومانى فڕۆكه‌ش پێنج چه‌كدارى دیكه‌ى ئه‌و گروپه ده‌كوژرێن.
شه‌ماڵ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى ناحیه‌ى كۆكس له نێوان كه‌لار و جه‌له‌ولا به (SNN)ى راگه‌یاند: “له نزیك ناوچه‌ى شێخ باوه‌ى سه‌ر به ناحیه‌ى جه‌له‌ولا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گۆڕێك دۆزرایه‌وه، له سه‌ره‌تادا زانیارى هه‌بوو ئه‌و گۆڕه هى چه‌كدارێكى داعشه‌و به‌هۆى پێوه‌دانى مار گیانى له ده‌ستداوه، دواتر كه گۆڕه‌كه هه‌ڵدرایه‌وه ته‌رمه‌كه نێردرا بۆ پشكنین، ده‌ركه‌وت ئه‌و چه‌كداره‌ى داعش به‌هۆى مار گیانى له‌ده‌ستنه‌داوه، به‌ڵكو كوژراوه”.
ئه‌و به‌رپرسه زانیارى زیاترى له‌باره‌ى رووداوه‌كه خسته‌ڕوو و ئاشكرایكرد: ” له ئاكامى لێكۆڵینه‌وه و بهدوادچوونهكانمان زانیاریمان ده‌ستكه‌وتووه كه چه‌كداره‌كان ناكۆكى له نێوانیان هه‌بووه و ئه‌و چه‌كداره‌ش له ئاكامى ئه‌و ناكۆكییه كوژراوه”
به وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى ناحیه‌ى كۆكس، “له سنوورى جه‌له‌ولا له چه‌ند رۆژى رابردوودا له ئاكامى بۆردومانى فڕۆكه چه‌ند چه‌كدارێكى داعش كه ژماره‌یان پێنج كه‌سن كوژراون”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
21كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
23كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









