لەسەر وشەی “خۆماڵی” 6 مانگە وەزارەتی تەندروستی كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزووری داخستووە

بهرههمى دۆشاوى كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور | فۆتۆ: SNN
SNN- عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور دهڵێت: لەگەڵ ئەوەی پلانمان هەبوو بە هەزاران تۆن بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی دەشتی شارەزوور و بە سەدان دۆنم زەوی كشتوكاڵی سنوورەكە ببوژێنینەوە و بە هەزاران ههلی كار بۆ گەنجان بڕەخسێنین، بەڵام لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە لەسەر وشەی (خۆماڵی) گرفتمان بۆ دروستكراوە و شەش مانگە كارگەكەمان داخراوە.
كامەران محەمەد، بەڕێوەبەری كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور بە SNNی راگەیاند: “لە ئێستادا كە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی هەرێمی كوردستان دەستيپێكردووە و لە بازاڕەكاندا بە نرخێكی زۆر هەرزان دەفرۆشرێت، ئێمە پلانمان دانابوو كە نەهێڵین جوتیاران زیانیان پێبگات و بەرهەمەكانیان بە نرخێكی گونجاو لێ وەربگرینەوە بەجۆرێك لە تواناماندا هەبوو كە رۆژانە زیاد لە 250 تۆن تەماتە لە جوتیاران وەربگرین، چونكە كارگەكەمان لە ئێستادا لە توانایدا هەیە لە 24 كاتژمێردا 140 هەزار قتووی 800 گرامی دۆشاو بخاتە بازاڕەوە”.
وتیشى: “ئەوەی جێگای نیگەرانییە، ماوەی شەش مانگە ئەم كارگەیەی ئێمە لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستی داخراوە ئەوەش بە بیانووی ئەوەی ئێمە لەسەر قتووی دۆشاوەكە نووسیومانە (دۆشاوی تەماتەی خۆماڵی) ئەوان دەڵێن: ئێوە تەنيا شەش مانگ تەماتەی خۆماڵی بەرهەم دەهێنن و شەش مانگیش لە دەرەوە دۆشاو هاوردە دەكەن، ئەم بابەتەشیان ئاراستەی داواكاری گشتی كردووە و دۆسیەیان بۆ كردووەتەوە كە جێگای سەرسوڕمانە”.
بەڕێوەبەری كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور ئەوەشی خستەڕوو: “لە وڵاتانی دەرەوە پاڵپشتی لەم جۆرە پرۆژە ستراتیژیانە دەكرێت و هاوكاری دەكرێت، بەڵام ئێمە سەرەڕای ئەوەی داوای هاوكاریمان نەكردووە گرفتیشمان بۆ دروستدەكەن و ڕێگە نادەن بە كردنەوەی كارگەكەمان”.
لهبارهى گرتنه بهرى رێكارى یاسایی لهو بارهیهوه محەمەد ئاماژه بهوهدهكات: “ئێمە پارێزەرمان بۆ گرتووە، بەڵام بەهۆی داخستنی رێگای هەولێر و ئەم بابەتی كەرەنتینە و ڤایرۆسی كۆرۆنایەوە دۆسیەكەمان پشتگوێ خراوە، ئەمەش بووهتە هۆی ئەوەی بە هەزاران هەلی كار بۆ گەنجان و جوتیارانی سنوورەكە لە دەستبدرێت”.
یهكێك لهو كێشانهى كه له ئێستادا كهرتى كشتوكاڵى له ههرێمى كوردستان پێوهى دهناڵێنێت ساخنهبوونهوهى بهرههمى جوتیارانه، بهو هۆیهشهوه ههر ئهمڕۆ جوتیاران لە عەلوەی هەولێر دەستیانکرد بەخۆپیشاندان دژی بێبازاڕی و ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان.
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








