سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم بانگهێشتی پەرلەمانى كوردستان دەکرێت

پهرلهمانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – مهودا مستەفا
بڕیارە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانی کوردستان بكرێت به مهبهستى روونكردنهوهدان لەسەر چەند پرسێکی گەندەڵی.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 6ى تهمووز، لیژنەی دەستپاکی بە سەرپەرشتی شیرین ئەمین، سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی جێگر و ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەکە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و چەند بڕیارێکیان دەرکرد.
شنۆ ئەشقی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی بە (SNN)ی راگەیاند: “بڕیارە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو سەرۆکی دەستەی دەستپاکی بانگهێشتی لیژنەکەمان بکەین و گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی تایبە بە گەندەڵی کە لە ماوەی رابردوودا ئاراستەی لیژنەکەمان کراوبوو بكهین”.
وتیشی: “لە کۆبوونهوەی ئەمڕۆدا بەڕای تێکڕای ئامادەبووان بڕیاردرا لە ھەفتەی داھاتوو بانگھێشتی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی بکرێت بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی لیژنە ئەویش بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە دەستەی دەستپاکی و پرسەکانی گەندەڵی”.
ئهندامهكهى لیژنهى دهستپاكى پهرلهمانى كوردستان لهبارهى رۆژى بانگهێشتكردنهكهوه ئاماژەی بەوەشکرد: “رهنگە بەهۆی دانیشتنی پەرلەمان بانگهێشتکردنەکە بکهوێتە رۆژی سێشەمە ئەگەر هیچ کار و بەرنامەیەکی لهناكاوى دیکە نەیهتەپێش”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









