كاتانیچ 7 یاریزانی پیشەگه‌ر بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كات

کاتانیچ
SNN Sport
سریچكۆ كاتانیچ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی یەکەمی تۆپی پێی عێراق 7 یاریزانی پیشه‌گەری نوێ بانگهێشتی لیستی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق دەکات و تێیدا چەند پیشەگەرێکی کوردی تیدایە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی تۆپی پێی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە وتی”پاش په‌یوه‌ندی چڕ له‌گه‌ڵ كاتانیچ ، رێكکه‌وتن كرا له سه‌ر زیادكردنی 7 یاریزان له پیشه‌گه‌ره‌كانی عێراق كه له ئه‌وروپا ده‌ژین بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، ئەمەش له چوارچێوه‌ی لیستی سه‌ره‌تایی هەڵبژاردەکە دەبێت”.
روونیكرده‌وه کە 7 یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كان بریتین له جه‌ستین میرام ، ئه‌حمه‌د یاسین ، ئوسامه ره‌شید ، موهه‌ند جه‌عاز ،ئه‌میر معماری ، رێوان ئه‌مین و ژیلوان حه‌مه‌د )و پێشتر لوئه‌ی عانی بانگهێشت كرابوو.
جێی ئاماژه پێكردنه كه جه‌ستین میرام و ئه‌حمه‌د یاسین له پێكهاته‌ی فه‌رمیدا بوون ، به‌ڵام راهێنه‌ر به سزایه‌كی ئیداری دووریخستبوونەوە.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









