ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ئه‌مڕۆ تاوتوێى چه‌ند پرسێك ده‌كات

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: KRG
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم به‌شێوه‌ى ئۆنڵاين و به سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى حكومه‌ت كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامده‌دات و تاوتوێى چه‌ند بابه‌تێكى تایبه‌ت به یاساى چاكسازى و سه‌ردانى وهفدى هه‌رێم بۆ به‌غدا ده‌كات.
مه‌ودا مسته‌فا، په‌یامنێرى (SNN) له هه‌ولێر رایگه‌یاند: “بڕیاره ئه‌مڕۆ به سه‌رپه‌رشتى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت و به ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و وه‌زیره‌كان ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ى خۆى به‌شێوه‌ى ئۆنڵاین ئه‌نجامبدات”.
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه په‌یامنێرى (SNN) ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: “یاساى چاكسازى و شێوازى جێبه‌جێكردنى كه ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه ده‌ستیپێكراوه، یه‌كێكه له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه، بابه‌تى داهاتى حكومه‌ت و ڤایرۆسى كۆرۆناش تاوتوێ ده‌كرێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى باسكردن له سه‌ردانى شاندنى هه‌رێم بۆ به‌غدا”.
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له كاتێكدایه كه بڕیاره وهفدى هه‌رێم دووباره سه‌ردانى به‌غدا بكاته‌وه، پێشتریش (SNN) بڵاویكرده‌وه كه له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا وهفدى هه‌رێم ده‌چێته‌وه به‌غدا، شاندەكە بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و دارا رەشید وەزیری پلاندان و ئامانج رەحیم و سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران و ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەبێت لە بەغدا جگە لە كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ژماریەك كۆبوونەوەی دیكەشیان دەبێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









