“ترسى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى زنجیره‌كانى تیرۆر له عێراق هه‌یه”

ته‌رمى هیشام هاشمى له‌كاتى به‌ڕێكردنى بۆ گۆڕستان | فۆتۆ: Khalid Mohamed / Associated Press
ىئهندامێكى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ترسى دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى زنجیره‌كانى تیرۆر كردن له عێراق به گشتى و به‌غدا به تایبه‌تى هه‌یه، ده‌شڵێت: “پێویسته سه‌رۆكوه‌زیران رێكارى ده‌ستبه‌جێ بگرێته‌به‌ر”.
عه‌باس سروت، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریى له په‌رله‌مانى عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند: “به‌هۆى كوشتنى هیشام هاشمى، شاره‌زاى ئه‌منى و شیكه‌ره‌وه‌ى عێراقى له ئێستادا له‌سه‌ر ئاستى سیاسى و له‌سه‌ر ئاستى هاووڵاتییانیش ترسێكى گه‌وره دروستبووه كه زنجیره‌كانى كوشتن و رفاندن بگه‌ڕێنه‌وه و كوشتنى چالاكوان و سیاسى و كه‌سه دیاره‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه”.
ده‌شڵێت: “خراپى و بۆشایی ئه‌منى هۆكارى ئه‌م رووداوانه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رێكارى پێویست بگرێته‌به‌ر و به زووى ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ئه‌و لیژنه‌یه ئاشكرا بكات كه بۆ لێكۆڵینه‌وه كردن له كوشتنى هیشام هاشمى پێكیهێناون، رێكاره ئه‌منییه‌كانیش له به‌غدا به‌تایبه‌ت تووندتر بكاته‌وه”.
قسه‌كانى ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریی له په‌رله‌مانى عێراق له كاتێكدایه كه شه‌وى دووشه‌ممه 6ى تهمموز، له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له ناوچه‌ى زه‌یونه له شارى به‌غدا هیشام هاشمى، شاره‌زاى ئه‌منى و شیكه‌ره‌وه‌ى سیاسى له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكى نه‌ناسراوه‌وه كوژرا.
هاشمى به‌ر كوشتنى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نووسیبووى، “هێزى پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى عێراق به‌نیازن له ناوچه جێناكۆكه‌كان ئۆپراسیۆنى هاوبه‌ش ئه‌نجامبده‌ن”.
كوشتنى هاشمى له میدیا ناوخۆیى و بیانییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ى به‌دواى خۆیدا هێنا و له‌لایه‌ن هه‌رسى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق سه‌ركۆنه كرا، به‌هۆى هه‌مان رووداویشه‌وه مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق دوو به‌رپرسى له كاره‌كه‌یان دورخستنه‌وه.
هاوكات رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی له‌باره‌ى ئه‌و تاوانه‌وه بڵاویکردووەتەوە، ئەگەرچی تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی کوشتنی هاشمی نەخستووەتە ئەستۆی، بەڵام عێراقییەکان لە هەوڵە بەردەوامەکانی تیرۆرکردنی هاشمی ئاگاداربوون، لە ماوەی رابردوودا و لە سەردەمی ئیدارەی عادل عەبدولمەهدییەوە تا ئێستا، لە پروپاگەندەکانی ملیشیاکانی ئێران‌دا چەندین جار هاشمی باسکراوە و خۆی و هاوڕێ و هاوپیشەکانیشی بەردەوام لەلایەن ئەو ملیشیایانەوە هەڕەشەیان لێدەکرا.
له ماوه‌ى رابردوودا زنجیره‌یه‌ك تاوانى یه‌ك له‌دواى یه‌كى كوشتن كه‌سایه‌تى و خانمه مۆدێل و چالاوانهكانى عێراقى گرته‌وه، كه دیارترینیان تاوانى كوشتنى كچه مۆدێل تارا فارس بوو.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









