ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: هیشام هاشمی بەدەستی ملیشیاکانی ئێران کوژراوە

هیشام هاشمی
SNN
رۆژنامەیەکی ئەمریکی نوسیویەتی: ئاماژەکان دەریدەخەن هیشام هاشمی شیکەرەوەی سیاسی و ئاسایشی دیاری عێراق لەلایەن ملیشیاکانی ئێرانەوە کوژراوە.
رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە: ئەگەرچی تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی کوشتنی هاشمی نەخستووەتە ئەستۆی بەڵام عێراقییەکان لە هەوڵە بەردەوامەکانی تیرۆرکردنی هاشمی ئاگاداربوون، لە ماوەی رابردوودا و لە سەردەمی ئیدارەی عادل عەبدولمەهدییەوە تا ئێستا، لە پروپاگەندەکانی ملیشیاکانی ئێراندا چەندین جار هاشمی باسکراوە و خۆی و هاوڕێ و هاوپیشەکانیشی بەردەوام لەلایەن ئەو ملیشیایانەوە هەڕەشەیان لێدەکرا.
واشنتن پۆست لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەیدا کوژرانی هاشمی بەستۆتەوە بە هەڵکوتانەسەر بارەگاکانی کەتائیبی حزبوڵا لەلایەن هێزەکانی دژە تیرۆرەوە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، ئەوەشی خستووەتەڕوو: هاشمی یەکێک بوو لەو کەسانەی کە هەر زوو وردەکاری ئەو ئۆپراسیۆنەی دژە تیرۆری لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە و بەوەش هەڕەشەکانی سەر هاشمی لەلایەن لایەنگرانی ملیشیاکانی ئێرانەوە دەرکەوتنەوە.
کوژرانی هاشمی کاردانەوە و نیگەرانی لێکەوتەوە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەوبارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا “گروپە چەکدارییە نایاساییەکانی” تۆمەتبارکرد بەوەی لە پشت کوژرانی هاشمییەوە بووە و بەڵێنیشیدا کە بەشوێن تۆمەتباراندا بگەڕێت و بە سزایان بگەیەنێت.
هاوکات باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا وێڕای سەرەخۆشی لە خانەوادە و هاووڵاتیانی عێراق سەبارەت بە کوژرانی هاشمی، داواشی لە حکومەتی عێراق کرد بەرپرسیارانی ئەو کوشتنە بە سزا بگەیەنێت.
شەوی دوێنێ دووشهممه 6ى تهمموز، هیشام هاشمی، شیكهرهوهى سیاسى و شارهزاى ئاسایش له بهردهم ماڵهكهى خۆیدا له بهغدا كوژرا.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









