
جاییر بۆلسێنارۆ سەرۆکی بەرازیل
SNN
جاییر بۆلسێنارۆ، سەرۆکی بەرازیل دوێنێ سێشەممە، 7ی تەمموز لەکاتی قسەکردن بۆ تەلەڤیزیۆنەکانی وڵاتەکەی، تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا دووشەممە پشکنینی کردووە و ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد “یەکشەممە هەستم بە نەخۆشی دەکرد. دووشەممە خراپتریش بووم و هەستم بە ماندوویێتی دەکرد و ماسولکەکانم ئازاریان دەدام، پلەی گەرمیی جەستەشم گەیشتبووە 38 پلەی سیلیزی، بە رەچاوکردنی ئەو نیشانانە، پزیشکی سەرۆکایەتی پێشنیازی کرد پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەم، دوای ئەوەی سکان بۆ سییەکانم کرا، دەرکەوت تووشی کۆرۆنا بووم”.
هەروەها دانی نا بە ترسناکیی کاریگەریی پەتاکە، کە پێشتر بە “هەڵامەتێکی سووک” وەسفی دەکرد و، گوتی “دەزانین رێژەی مردنی ئەوانەی لە سەرووی 65 ساڵەوەن وەک من، بەو پەتایە چەندە… ڤایرۆسەکە دەکرێت کوشندە بێت، هەمووان ئەوەیان دەزانی”.
بەرازیل لەدوای ئەمەریکا دووەم وڵاتی جیهانە لەڕووی زۆریی ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام زۆرجار بۆلسێنارۆ لەنێو خەڵک دەرکەوتووە بەبێ ئەوەی رەچاوی رێکارەکانی تەندروستی بکات، ماسک ببەستێت و تەنانەت لایەنگرانیشی لە ئامێز گرتووە، هەتاوەکو ئێستا زیاتر لە 65 هەزار کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرازیل گیانیان لەدەستداوە، ملیۆنێک و 623 هەزار کەسیش تووشی پەتاکە بوون، بەڵام بەهۆی ئەوەی ژمارە پشکنینەکان لەو وڵاتە کەمە، بەرپرسانی تەندروستیی بەرازیل دەڵێن ئەو ئامارەکانی تایبەت بە کۆرۆنا 12 بۆ 16 ئەوەندەی ژمارەی راگەیەندراوە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









