رێزان شێخ دلێر: تەنـدروستی عێراق هاوکاری سلێمانی کردووە، بەڵام لەهەولێر ئەو هاوکارییانە بردراوە

وێنەی کۆبوونەوەکە
SNN-
فراکسیۆنی یەکێتی کێشەکانی کەرتی تەندروستی لە سلێمانی و کەرکوک و دووزخورماتو و خانەقین دەگەیەننە وەزیری تەنـدروستی عێراق و پەرلەمانتارێکی ئەو فراکسیۆنەش دەڵێت: ” تەنـدروستی عێراق هاوکاری سلێمانی کردووە، بەڵام لەهەولێر ئەو هاوکارییانە بردراوە و نەدراوە بەسلێمانی”.
ئەمڕۆ چوارشەممە وەفدی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ گەیاندنی کێشەکانی هەرێم سەردانی د. حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێڕاقی کردووە.
رێزان شێخ دلیر پەرلەمانتاری ءێراق دەڵێت: “لە دیدارمان لەگەڵ وەزیری تــەندروستی عێڕاق جەختمانکردەوە لەسەر ئەو کێشە کەڵەکەبووانەی لە کەرتی تەندروستی هەیە بەتایبەت لە پاڕێزگای سلێمانی و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنــا”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ وەزیری تەندروستییان ڕوونکردەوە کە دوای بەغــدا زۆرترین ڕێژەی تووشبووان بە کۆرۆنــا لە سلێمانیـیـە، بۆیــە پێــویستە وەک حکومەتی فـیدراڵ هـەوڵـی گــەیاندنی زۆرتــرین هـــاوکاری بدەن بۆ تەندروستی سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی.
د. حەسەن تمیمی جەختـیکردەوە لەوەی ئەوان بە گرنگی و وردییەوە چاودێری دۆخی سلێمانی دەکـەن و چەندینجار هاوکارییان ناردووە بۆ سلێمانی، بەڵام چونکە وەزیری تەندروستی هەرێم داوایکردووە ئەو هـاوکارییانە لەڕێگەی ئەوانەوە دابەشبکرێت، بەشێکی زۆر کەمی گەیشتۆتە سلێمانـی و لەماوەی ڕابردوو هاوکاری حکومەتی تورکیـاش هاتۆتە بەغدا و هەولێر، بەڵام نەگەیەنراوەتە سلێمانی.
رێزان شێخ دلێر دەشڵێت: “وەزیرە عێراقییەکە بە ڕوونی پێ وتین کە “کێشەکە لەلای خۆتـانەوەیە و هەولێر و دهــۆک دۆخیان زۆر باشترە پێویست بوو ئەوانیش هاوکـاری سلێمانی بکـەن”.
د. حــەسەن تەمیمی بەڵێنیشی داوە کە خۆی سەردانی سلێمانی بکات وەک ئەو پەرلەمانتارە باسیکردووە.
وەفدەکەی فراکسیۆنی یەکێتیی ئەوەشی بۆ وەزیری تەندروستی عێراق روونکردۆتەوە کە تێکچوون و خراپبوونی ڕەوشی تەندروستی سلێمانی کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر هەموو عێراق، چونکـە ئەمە قەیرانە ڕووبەروی نیشتیمان بۆتەوە، وەک چۆن ووهــان تەنها شار بوو لە چین، بەڵام هەموو و وڵاتەکەی بەزیـان گەیاند.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









