
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات لە دوو شوێنی جیاوازەوە و لە دوێنێوە ئاگرێكی بەهێز سنووری چەند گوندێكی ناحییەی بەمۆ و هاوكات ناوچەی هەورامانی لە سنووری ناحییەی بیارە گرتەوە و هەزاران دۆنم لە دارستانی سروشتی سنوورەكە سوتاون.
زانیار عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە بە SNNی رایگەیاند: بەهۆی سروشتی ناوچە شاخاوییەكان ساڵانە چەندین حاڵەتی ئاگركەوتنەوە روو لە سنوورەكانمان دەكەن كە لە دیوی ئێرانەوە دێنە سنووری هەرێم و زیانێكی زۆری ژینگەیی بە سروشتی ناوچەكەمان دەگەیەنن، هەر لەو چوارچێوەیەشدا لە دوێنێوە ئاگرێك سنووری گوندەكانی بەڕێوین و پشتەی لە سنووری ناحییەی بەمۆ گرتەوە كە دەكەوێتە سنووری ئێرانەوە و بەوهۆیەشەوە بە سەدان دۆنم لە دارستان و پوش و پاوانی سنوورەكە سوتاون.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لە دوێنێوە ئاگرێكی فراوان لە گوندەكانی (سۆسەكان، پاڵانیان، جاورو دەرەتوێ و هاوار)ی لە سنووری ناحییەی بیارەی ناوچەی هەورامان گرتوەتەوە و بەهۆی سەختی ناوچەكە و بەرفراوانی ئاگرەكە نەتوانراوە لە كاتێكی خێرادا كۆنتڕۆڵبكرێت كە بەهۆی ئەو ئاگرەشەوە بە هەزاران دۆنم لە دارستانی سروشتی و پوش و پاوانی سنوورەكە سوتاون.
وتەبێژەكەی پۆلیسی بەرگری شارستانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی بوونی ژمارەیەكی زۆر لە مین و تەقەمەنی لەو سنوورە، لە کاتی کەوتنەوەی ئاگری لەو شێوەیەدا گرفت و مەترسی زۆر بۆ ژیانی كارمەندەكانمان دروستدەبێت، بەڵام بە هەوڵی بەردەوامی تیمەكانمان و بە مەبەستی پارێزگاری كردن لە ژینگە و سروشتی ناوچەكە توانیمان بە كاركردنی زیاد لە نۆ كاتژمێر ئاگرەكان كۆنترۆڵ بكەین.

هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









