
ریاڵ مەدرید
SNN Sport
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا بڕیاری فرۆشتنی هێرشبەری یانەکەی” لۆکا یۆڤیچ”ی سڕبی و هێرشبەری یانەکەی دا، ئەمەش بەهۆی دروستکردنی چەند کێشەیەک لە دەرەوەی یاریگا.
رۆژنامەی مارکا ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەکە بڕیاریداوە گوێ بۆ ئەو گرێبەستانە بگرێت کە پێشکەشی دەکرێت بۆ دەستبەرداربوون لە لۆکا یۆڤیچ،کە لە 770 خولەک یاریکردن توانیویەتی تەنیا 2 گۆڵ بکات.
هۆکارێکی تری فرۆشتنی ئەو یاریزانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە دەرەوەی یاریگا چەندین کێشەی دروستکردووە کە دیارترینیان شکانی پرۆتۆکۆڵی رێنماییەکان بوو،لە مەدریدەوە گەڕایەوە بۆ سڕبیا بۆ رۆژی لە دایکبوونی خۆشەویستەکەی و دواتر لە لایەن حکومەتی وڵاتەکەیەوە ئاگادارکردنەوەی بۆ نێردرا.
یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت سەرەتا بە خواستن دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت، دواتر بە یەکجاری بیفرۆشێت.
یۆڤیچ کە لە وەرزی رابردوو یانەی ریاڵ مەدرید بە 60 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانییەوە بۆ ریزەکانی گواستیەوە،لە ئێستادا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، ئەمەش پاش ئەوەی لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی دەچێتە دەرەوەو بەوهۆیەوە تووشی کۆرۆنا بووە.

هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









