
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرپەرشتیاری مەرزی باشماخ ئاماژە بەوەدەكات ئەوەی ئەمڕۆ لە مەرزی باشماخ ڕوویدا بۆ ئێمە چاوەڕواننەكراو بوو، چونكە هێزەكانی پاسدارانی ئێران نەیانتوانی ڕێگە لەهاتنی ئەو هەزاران دەروێشە بگرن، هاوكات وردەكاری چۆنیەتی هاتنی زیاد لە دوو هەزار دەورێش بۆ SNN ئاشكرا دەكات و یەكیك لە بریندارەكانیش لە نەخۆشخانەی پێنجوێن چارەسەری بۆ دەكرێت.
لیوا مەریوان شێخ كەمال، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، بە SNNی ڕاگەیاند: دوانیوەڕی ئەمڕۆ لە ڕووداوێكی چاوەڕواننەكراودا بە بێ ئەوەی ئێمە ئاگادار بكرێینەوە كە ژمارەیەكی زۆری دەروێش لە دیوی ئێرانەوە دێنە مەرزەكە، سەرەتا لە دیوی ئێران لەگەڵ هێزەكانی پاسداران كەوتنە ڕووبەڕووبوونەوە و بەهۆی زۆریی ژمارەیان كە زیاد لە دوو هەزار دەروێش دەبن، توانییان هێزەكانی پاسدار تێپەڕێنن هەرچەندە لەوێ تەقەیان لێكرا و ژمارەیەكیان لێ كوژرا و بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، نێوانی هێزەكانی ئاسایشی ئێمە و سوپای پاسداران تەنها 15 مەتر دەبێت، دواتر ئەم دەروێشانە بە هەڵكێشانی خەنجەر و چەقۆ و چەند كەرەستەیەكی دیكە بەرەو دیوی هەرێمی كوردستان هاتن، لەوێش هێزەكانی ئاسایش كە ژمارەیەكی زۆر كەمبوون بە پەنجەكانی دەست دەژمێردران، ڕووبەڕوویان بوونەوە، بەڵام بە بێ گوێدانە هیچ ڕێگرییەك بەردەوامبوون لە هاتنیان تا توانییان خۆیان بگەیەننە دیوی هەرێم و دواتر بەرەو قەزای پێنجوێن بەڕێكەوتوون.
سەرپەرشتیاری مەرزی بشماخ ئەوەشی وت: “هۆكاری سەرەكی هاتنی ئەو دەروێشانە بۆ هێزەكانی پاسدارانی ئێران دەگەڕێتەوە كە نەیانتوانی كۆنتڕۆڵی ئەو دەروێشانە بكەن و دواتر بە بێ ئەوەی ئێمە هیچ ئامادەكارییەك بكەین ڕووبەڕووی ئێمەش بوونەوە.
لای خۆیەوە لوقمان لەتیف، بەرپرسی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن ئەوەی بۆ SNN ئاشكراكرد كە، لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەك لە دەروێشەكان لە دیوی ئێرانەوە بە تەقەی هێزەكانی پاسداران برینداركراون، بەڵام یەك بریندار گەیشتووەتە نەخۆشخانەكەمان و گولەیەك بەر ڕانی كەوتووە و تەندروستی جێگیرە و لایەنی ئێرانی داوای گەڕاندنەوەی ئەو بریندارەیان كردووە بۆ خاكی ئێران.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









