
قافڵەیەکی سوپای تورکیا
SNN-
میدیا و چالاکوانانی سوریی ئاشکرایانکردووە کە ئێوارەی ئەمڕۆ سێ قافڵە سەرباز و زیاتر لە 70 بارهەڵگری چەک و تەقەمەنی تورکیی لەڕێگەی دەروازەی (کەفەرلوسین)ەوە چووەتە ناو خاکی سوریا و لەباکووری شاری ئیدلب جێگیر کراون.
هێزەکەی سوپای تورک بۆ خۆ توندکردن هاتووەتە ناوچەکە و لەگەڵ خۆیان بەربەستی کۆنکرێتیشییان هێناوە تا بنکە و بارەگا سەربازییەکانی خۆیانیانی پێ بەهێز بکەن.
روانگەی سوریش بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە کە هێزەکەی تورکیا زرێپۆش و ئامێری چاودێریشیان بردۆتە شاخی زاویە بۆ رووماڵکردنی جووڵە لەناوچەکەدا.
لەو کاتەوە کە دوایین بڕیاری ئاگربڕ لەسوریا دەرچووە، تا ئەمڕۆ 4515 بارهەڵگر و تفاقی سەربازی چوونەتە ناو خاکی سوریاوە سەرەڕای ناردنی هەزاران سەرباز.
لەسەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵیش تا ئەمڕۆ 7850 پارچە چەک و زرێپۆش و گواستەرەوەی سەرباز و 11 هەزار سەربازی سوپای تورک لەسوریا جێگیر کراون.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









