فڕۆکەخانەی سلێمانی: ئامادەکاریمان بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان کردووە

وێنە: گوگڵ
SNN
بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند: هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکە.
تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ SNN رایگەیاند: “فڕۆکەخانەی سلێمانی هەموو ئامادەکارییەکی کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان و چاوەڕێی بڕیاری دەستەی فڕۆکەوانی عێراقین تا گەشتەکان دەستپێبکەینەوە”.
لەلایەکی دیکەوە لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی عێراق رایگەیاند: هەموو عێراقییەکان رێگەیان پێدەدرێت گەشتی دەرەوەی وڵات بکەن بەو مەرجەی لە کاتی گەڕانەوەیاندا بۆ ماوەی 14 رۆژ کەرەنتین بکرێن.
لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە بڕیاری کۆبوونەوەکانی 19ی نیسان، 27ی نیسان و 30 ئایاری 2020ی پەیوەست بە قەدەغەی گەشتکردنی دەرەوەی وڵات هەڵوەشاندووەتەوە.
باسی لەوەشکردووە، کە بە مەرجە تەندروستییەکانەوە، قەدەغەی گەشتی دەرەوەی عێراق و بەپێچەوانەشەوە هەڵدەگیرێت.
ئەوەش هاتووە: پشکنینی پزیشکی بۆ هەموو عێراقییە گەڕاوەکان دەکرێت و لە کاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا، ئەوا بۆ ماوەی 14 رۆژ لە ماڵەکانی خۆیاندا کەرەنتین دەکرێن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە رۆژی 16ی مانگی ئازاری رابردووەوە، بە فەرمانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی عێراق گەشتی دەرەوە راگیرا.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









