رۆژنامەیەک: وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە تەقینەوەکانی ئێران نیگەرانە

بێنی گانتس، وێنە: Gili Ya'ari
SNN
لە ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی هائارێتزی ئیسرائیلیدا ڕاپۆرتێك لەسەر نیگەرانی بێنی گانتس لە تەقینەوە یەك بەدوای یەكەكانی ئێران هاتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەكە نیگەرانییەكانی بێنی گانتس بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە مانگی ئازاری ئەمساڵ نەداف براگمانی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری شاباك (هەواڵگری ناوخۆ) بێنی گانتسی ئاگاداركردوەتەوە لەوەی مۆبایلەكەی لەلایەن ئیرانەوە هاكکراوە و زانیارییەكانی ناو مۆبایلەكە بە بەرپرسانی ئێران گەیشتووە.
ڕۆژنامەكە ئەوەشی نوسیووە، بێنی گانتسی وەزیری بەرگری لەوە دەترسێت ئێران بەهۆی ئەم تەقینەوانەوە ئەو زانیاری و وێنانە بڵاوبكاتەوە كە بە دەستی گەشتووە بەوەش كۆتایی بە ژیانی سیاسی بێنی گانتس دێت.
لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوودا سێ تەقینەوە لە ئێران روویاندا کە بنکەی سەربازی و ناوەندی ئەتۆمی ئەو وڵاتە کرابوونە ئامانج، تا ئێستا هیچ لایەنێک بە فەرمی بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکان رانەگەیاندووە، بەڵام ئیسرائیل وەک نەیارێکی ئێران لە ناوچەکە پێشتر چەندین جار لە هێرشەکانیدا بەرژەوەندییەکانی ئێرانی بە ئامانج گرتووە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









