گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ هەینی 10/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ هەینی 10/7/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- گەڕانەوە بۆ شوێنی خۆی.
- یاری بەرشەلۆنە و ناپۆلی لە ناو یاریگای کامپ نۆ بەڕێوە دەچێت.
- یاریەکە لە 7 یان 8ی مانگی ئابی داهاتوو ئەنجام دەدرێت و ئەگەر بەرشەلۆنە براوە بوو، یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی لە 12تا 23ی هەمان مانگ لە شاری لیشبوونەی پۆرتوگالی ئەنجام دەدات.
- ئەمڕۆ تیروپشکی قۆناغی چارەکی کۆتایی و قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان ئەنجام دەدرێت.

سپۆرت:
- تایبەت: پیانیچ ئامادەکاری بۆ ساتی پەیوەندیکردنی بە یانەی بەرشەلۆنەوە دەکات.
- لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دەگاتە یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ خێزانەکەی و لەگەڵ چێشتلێنەرەکەی لەگەڵ راهێنەرێکی توانای جەستەیی.
- سوارێز باشترینە بۆ هەتا هەتایە.
- هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە توانیویەتی پارێزگاری لە رێژەی گۆڵکردنەکەی بکات دوای ئەوەی پێکانی تێپەڕاند و بەردەوام دەبێت لە یانەکەو یاریزانێکە کەس ناتوانێت دەستی لێبدات لە پێکهاتەی بەرشەلۆنە.
- سوارێز توانی کوپالا تێپەڕینێت و ببێت بە سێیەم گۆڵکاری مێژووی یانەکەی بە195 گۆڵ و توانیویەتی 4 خاڵ بە یانەکەی بدات لە دوای دەستپێکردنەوەی خولەکان.
- بەرشەلۆنە لەگەڵ ناپۆلی لە ناو یاریگای کامپ نۆ یاری دەکات.

مارکا:
- هازارد خولی ئیسپانیا لە باوەش دەگرێت.
- سێیەم یاریزانی بەلجیکیە کە لەوانەیە یەکلاکەرەوە بێت بۆ یەکلاییکردنەوەی کێبڕکێی نازناوی ئەم وەرزەی خولەکە .
- ڤینسیۆس لە لیستی یاریزانە بانگکراوەکاندایە بۆ یاریەکەی ئەلاڤیس، ئەمەش پاش ئەوەی پشکنینی پزیشکی یەکەمی روون نەبوو، ئەو بە تەواوی گەڕایەوە.
- ریاڵ مەدرید لە یاریگای ئیتحاد رووبەڕووی مانچستەرسیتیدەبێتەوە لە خولی یانە پاڵەوانەکان.
- سڤییاو خیتافی بە ئەنجامدانی یەک یاری لە ئەڵمانیا رووبەڕووی رۆماو ئینتەرمیلان دەبنەوە.

ئاس:
- زۆرترین فشار.
- هازارد دەگەڕێتەوە بۆ یاری ئەلاڤێس کە ئەم یانەیە دەیەوێت خۆی رزگار بکات لەگەڵ راهێنەرە نوێیەکەیدا لە دابەزین و ئەمەش دوای ئەوەی مەدرید تەنیا یەک خاڵ لە بەرشەلۆنەوە لە ئێستادا دوورە.
- بانێگاو مونیر حەدادی گۆڵ بۆ یانەی سڤییا دەکەن و 2-1 لە یانەی ئاتلەتیک بیلباو دەبنەوە.


هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
49 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
49 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









