
وێنە: عەلی حەمە سەعید/SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسی تیمی كۆرۆنا لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاشكرایكرد لە ئێستادا رەوشی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری قەزای پێنجوێن بەرەو كۆنتڕۆڵ دەڕوات و رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە بە رێژەیەكی زۆر كەمی كردووە.
هێرش عەلی، بەرپرسی تیمی كۆرۆنا لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەمڕۆ هەینی بە SNNی راگەیاند: لە ئێستادا بە بەراورد بە دوو هەفتەی پێشوو رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری قەزای پێنجوێن بە رێژەی زۆر دابەزیوە كە جێگای خۆشحاڵی ئێمەیە، هاوكات ئەو كەسانەشی كە لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا تووشی كۆرۆنا بووبوون دوای وەرگرتنی چارەسەر بەشی زۆریان چاكبوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری كەمبوونەوەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە خۆشبەختانە هاووڵاتیان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كە تەنها خۆپارێزی چارەسەری ئەم ڤایرۆسەیە، هاووڵاتیانی سنوورەكە پابەندی رێنماییە تەندروستییەكانن، هاوكات لە مەرزی باشماخیشەوە ڕێگەنادەین هیچ شۆفێرێكی ئێرانی بێتە ناوخاكی هەرێم ئەمەش كاریگەری باشی هەبووە لە خێرا كۆنتڕۆڵكردنی دۆخەكە.
وتەكانی بەرپرسی تیمی كۆرۆنا لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، لە كاتێكدا دوێنێ سەدان دەروێش لە مەرزی باشماخەوە هاتنەناو هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردنیان لە پرسەی سەرۆکی تەریقەتی قادری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمیش رایگەیاند: “دەروێشەکان وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا سەیردەکەین و بە مەترسی بۆ هەموو ئەو ناوچانە دادەنێین کە بەناویدا تێپەڕیون”.
لەلایەکی دیکەوە ئەمڕۆ خالید عەبدوڵا، بەڕێوەبەری تەندروستی پێنجوێن رایگەیاند: “سکاڵای یاسایی دژ بە دەروێشەکان تۆماردەکەین کە بە نایاسایی هاتنە ناو خاکی هەرێمی كوردستانەوە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









