
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان
SNN
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانی دژی راپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان دەربڕی کە تیایدا کوژرانی قاسم سولەیمانی لە لایەن ئەمریکاوە وەک “کارێکی نایاسایی” وەسفکراوە.
مایک پۆمپەیۆ لە راگەیەندراوێکیدا وتی: “بانگەشەکانی ئاگنێس کالامارد نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان نادروستن، ئەو ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەی قاسم سولەیمانی تیادا کوژرا، وەڵامێک بوو بۆ پەلامارەکانی ئەو ملیشیایانەی لە ئێران و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دژ بە ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی کار دەکەن و پەلامارەکانیان لە چەند مانگی رابردوودا زیادی کردبوو”.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی: “ئێران هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆسەر بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی ئەمریکا، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمریکا ئۆپەراسیۆنی کوشتنی قاسم سولەیمانی لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدراوە، لە هەشتی حوزەیرانی 2020 بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشمان خستەڕوو کە ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی مافی رەوای بەرگری لەخۆکردنی ئەمریکا ئەنجامدراوە. هەروەک ترەمپ دەڵێت هەمیشە دیپلۆماتکار و سەربازانی ولاتەکەمان دەپارێزین”.
پێشتر کالامارد باسی لەو راپۆرتە کرد کە لەسەر کوژرانی فەرماندەی هێزی قودس-ی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی ئامادەی کردوە و رایگەیاند “سولەیمانی هیچ ئامادەکارییەکی بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق نەکردوە هەربۆیە کوژرانی ئەو فەرماندە ئێرانییە لەلایەن ئەمریکاوە کارێکی نایاسایی بوو”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









