
مزگه‌وتى ئایاسۆفیا | فۆتۆ: Demirören News Agency
ئه‌مڕۆ هه‌ینى ئه‌نجومه‌نی شووراى توركیا پاش 86 ساڵ له مانه‌وه‌ى به مۆزه‌خانه بڕیاریدا ئایاسۆفیا بگۆڕێت بۆ مزگه‌وت، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى به‌دواى خۆیدا هێنا، به‌ڵام ئایا سه‌رۆككۆمارى توركیا بۆچى ده‌یه‌وێت ئه‌و شوێنه‌واره مێژووییه بگۆڕێت بۆ مزگه‌وت؟
ئایاسۆفیا له ساڵى 537ى زاینى له سه‌رده‌مى جۆستنیانى یه‌كه‌م ئیمپڕاتۆرى گه‌ورى ڕوم دروستكراوه و كڵێسا بووه، له ساڵى 1453 پاش ئه‌وه‌ى ئیستانبوڵى ئێستا له‌لایه‌ن ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانییه‌وه داگیركراوه له‌ڕووى بیناسازییه‌وه گۆڕانكارى تێداكراوه و قوبه‌ى بۆ دروسترا و كرایه مزگه‌وت، دواتر له 24ی تشرینی دووه‌می 1934، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى توركیا و مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتوركه‌وه ئایاسۆفیاى گۆڕا بۆ مۆزه‌خانه تا ئه‌مڕۆش ئه‌و بڕیاره كارى پێكرا.
پاش تێپه‌ڕینى نزیكه‌ى سه‌ده‌یه‌ك ئه‌مڕۆ فه‌رمانگه‌ی 10 یەمینی ئه‌نجومه‌نی شوورا سه‌ربه دادگاى باڵاى توركیا له‌سه‌ر داواكارى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا كه ماوه‌یه‌كى زۆره باسى ئه‌و بابه‌ته ده‌كات، بڕیاره‌كه‌ى ساڵى 1934 هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ئایاسۆفیاى كرد به مزگه‌وت، خودى سه‌رۆككۆمارى توركیاش ئه‌مڕۆ ئه‌و نووسراوه‌ى واژووكرد كه ئایاسۆفیا ده‌كاته موڵكى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى توركیا.
بڕیارى گۆڕینى ئایاسۆفیا له‌ڕووى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كاردانه‌وه‌ى به‌دواى خۆیدا هێنا
بڕیارى گۆڕینى ئایاسۆفیا له‌ڕووى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كاردانه‌وه‌ى به‌دواى خۆیدا هێنا، چونكه لاى ئۆرسۆدۆكسه‌كان ئایاسۆفیا جگه له‌وه‌ى بایه‌خێكى مێژووى و كلتوورى هه‌یه گرنگییه‌كى زۆرى ئاینیشى هه‌یه.
یه‌كه‌مین شوێن كه له‌وباره‌یه‌وه هه‌ڵوێستى ده‌ربڕیى سه‌رۆكایه‌تى كڵێساى ئۆرسۆدۆكسى رۆژئاوابوو كه بڕیاره‌كه‌ى به نادادپه‌روه‌رانه گوزارشت لێ‌كرد و وتى: “ئایاسۆفیا ماڵى ملیۆنان شوێنكه‌وتووى ئۆرسۆدۆكس بووه، به‌م بڕیاره سه‌رۆك ئه‌ردۆغان وڵاته‌كه‌ى شه‌ش سه‌ده برده دواوه”، پاشان وڵاتى یۆنان به‌هه‌مانشێوه بڕیاره‌كه‌ى به نایاسایی له قه‌ڵه‌مدا، دواتر كۆمسیۆنى ئه‌مریكا بۆ ئازادى ئاینى نێوده‌وڵه‌تى ناڕه‌زایه‌تى له‌وباره‌یه‌وه ده‌ربڕیى و رایگه‌یاند: “ئایاسۆفیا شوێنێكى گرنگه لاى كریستیان و موسوڵمانه‌كانیش له‌ڕووى كلتورییه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه بڕیاره‌كه‌ى دادگاى توركیا نایاساییه”.
ویستى سه‌رۆكى توركیا له‌باره‌ى گۆڕینى ئایاسۆفیا هه‌میشه جێگه‌ى سه‌رنج بووه، له‌و باره‌یه‌وه نووسه‌رى گیریش شاهانى، له شیكارییه‌كیدا باسى هۆكاره‌كانى پشت گۆڕینى مۆزه‌خانه‌كه بۆ مزگه‌وت ده‌كات و ده‌ڵێت: “ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، پێى ناكرێت دووباره مێژوو بنووسێته‌وه و ناشتوانێت ئیمپڕاتۆریه‌تى عوسمانى وه‌ك رابردوو بوونیاندبنێته‌وه بۆیه ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستى دێت له گۆڕینى شوێنه‌واره‌كانى علمانیه‌ت له توركیا بیگۆڕێت ئه‌م بڕیاره‌شى هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه”.
ئه‌و نووسه‌ره ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “سه‌رۆككۆمارى توركیا به‌م كاره‌ى گورزێكى گه‌وره‌ى له ئه‌وروپا دا و تۆڵه‌ى ئه‌و هه‌موو داواكارییه‌ى كرده‌وه كه خستیه به‌رده‌م یه‌كێتیى ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه‌ى ببێته ئه‌ندام له‌و یه‌كێتییه، ئێستا كه ئه‌و داواكارییه ناكات ئه‌مه‌ى وه‌ك چه‌كێك به‌كارهێنا و توانیشى ئه‌نجامى بدات”.
ئیستانبوڵ به ئه‌ندازه‌ى پێویست مزگه‌وتى تێدایه
گیریش شاهانى باس له‌وه‌شده‌كات: “ئه‌م بڕیاره مه‌رامى سیاسى و ئاینى له پشته ده‌نا ئیستانبوڵ به ئه‌ندازه‌ى پێویست مزگه‌وتى تێدایه و پێویستى به ئایاسۆفیا نیه بۆ ئه‌وه‌ى په‌رستشى تێدا ئه‌نجام بدرێت”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









