بۆ واژۆکردنی گرێبەستی نوێ سەفەری بەغدای کرد بەڵام بە خنکاوی دۆزرایەوە

کەرار ئیبراهیم
SNN Sport
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عێراق ئاشكرایان كرد كه ته‌رمی گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه‌ی ته‌ڵه‌به كه‌رار ئیبراهیم له ناو ئۆتۆمبێلەکەی دۆزرایه‌وه.
به پێی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ناوخۆ بێت هێزێكی پۆلیس ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ته‌رمی ئیبراهیم-یان له ناو ئۆتۆمبێلەکەی دۆزییه‌وه له ناوچه‌ی سه‌عدون له به‌غداد .
ته‌رمه‌كه‌ش گواسترایه‌وه بۆ فەرمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری ، پاش ئه‌وه‌ی ئاسه‌واری خنكانی پێوه دیار بوو ، هه‌روه‌ها په‌راوی لێكۆڵێنه‌وه له رووداوه‌كه كرایه‌وه.
ئه‌ژمارێك له ( تویته‌ر ) بە ناوی ” نه‌واف ئاسیاوی ” ئاشكرایكرد كه ” كه‌رار له ناوی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی به خنكاوی دۆزرایه‌وه له كاتی رۆیشتنی بۆ به‌غداد بۆ واژۆكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یانه‌ی ته‌ڵه‌به “.
كه‌رار كه له شاری به‌سڕه نیشته‌جێیه له به‌غداد بووه بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ دووه‌مین جار له‌گه‌ڵ تیپی تهڵەبه نوێ بكاته‌وه.
ئه‌و گۆڵپارێزە ته‌مه‌ن 27 ساڵه له‌و گۆڵپارێزانهیه كه ئه‌ستێره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ تیپی مینا ده‌ركه‌وت پێش ئه‌وه‌ی بچێته یانه‌ی ته‌ڵه‌به ، هه‌روه‌ها له پێكهاته‌ی ئۆڵۆمپی عێراق بوو له خولی یارییه ئۆڵۆمپیه‌كان كه له ریۆ دی جانێرۆی به‌رازیلی ساڵی 2016به‌رێوه‌چوو.

هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









