ئۆپراسیۆنى هاوبه‌شى هێزى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق ده‌ستپێده‌كات

هێزى پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌رى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعشدا | فۆتۆ: Getty Images / ABCNEWS
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
بڕیاره ئه‌مڕۆ ئۆپراسیۆنى هاوبه‌شى هێزى پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان له ناحیه‌ى جه‌له‌ولا ده‌ستپێبكات.
سیروان حه‌سه‌ن، په‌یامنێرى (SNN) له گه‌رمیان رایگه‌یاند: “بڕیاره ئه‌مڕۆ ئۆپراسیۆنى هاوبه‌شى هێزى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق له ناوچه‌ى شێخ باوه‌ى سه‌ربه ناحیه‌ى جه‌له‌ولا ده‌ستپێبكات، به‌وهۆیه‌شه‌وه له ئێستادا هێزى پێشمه‌رگه و ئاسایشى گه‌رمیان له ناوچه‌كه خراونه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN) كه له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانى ناوچه‌كه دهستیكهوتوون، “له ئێستادا هێزى پێشمه‌رگه له ناوچه‌كه به تایبه‌ت لیواى پێنجى شاره‌زوور، ئاسایشى گه‌رمیان و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه خراونه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه، هێزێكى زۆرى فیرقه‌ى ئاڵتوونى له سوپاى عێراق هێنراونه‌ته ناوچه‌كه و له جه‌له‌ولا جێگر كراون”.
ئه‌م ئۆپراسیۆنه ده‌بێته یه‌كه‌مین ئۆپراسیۆنى هاوبه‌شى هێزى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق له‌دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌نجامبدرێت، پاش ئه‌و گفتووگۆ به‌رده‌وامه دێت كه له‌نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تى به‌رگريى عێراق ئه‌نجامدرا به مه‌به‌ستى له‌ناوبردنى داعش و گروپه تيرۆریستییهكان.
پێشتر حەسەن جیهاد، وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بە (SNN)ی راگەیاند: “كۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ماوەی دوو مانگی رابردوو تاوەكو ئێستا بەردەوامی هەبووە چەندین گفتوگۆ و بڕیاری پێویست لە بارەی ئەمنیەتی ناوچەكە دراون كۆبوونەوەكانیش بەردەوامیان هەیە”.
وتیشی: “وەزارەتی بەرگریی عێراق داوای لە وەزارەتی پێشمەرگە كردووە ژوورێكی ئۆپراسیۆنی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا دروستبكرێت، بە مەبەستی پاراستنی ناوچە كێشە لەسەرەكان و ئەو ناوچانەی كە جموجۆڵەكانی چەكدارانی داعش تێیدا زیادیكردووە لەو بارەیەوە گفتوگۆی زۆر كراون، هەروەها گفتوگۆكانیش بەردەوامن، بۆ ئەم مەبەستەش چەندان جار شاندی وەزارەتی پێشمەرگە هاتۆتە بەغدا و شاندی بەرگریی عێراقیش هاتۆتە هەولێر”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
34 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
34 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









