له سهیدسادق هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی شارەوانی بەڕێوەدەچێت

قهزاى سهیدسادق
SNN – عەلی حەمە سەعید
قایمقامی سەیدسادق رایدهگهیهنێت: سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێی شارەوانی قەزای سەیدسادق تەواوبوون و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی شارەوانی هەڵدەبژێرین.
دیاری رەفیق، قایمقامی سەیدسادق بە (SNN)ی راگەیاند: “لەسەر بڕیار و رێنمایی ئەنجومەنی وەزیران و دوای كۆتایی هاتنی وادەی یاسایی دەستبەكاربوونی ئەندامانی ئێستای ئەنجومەنی شارەوانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكی شارەوانی ئامادەكاری تەواومانكردووە بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی شارەوانی سەیدسادق، دواتر رادەستكردنیان بە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەبهستی پەسەندكردنییان”.
وتیشى: “ئەو كەسانەی كە دەبنە ئەندامی نوێی ئەنجومەنی شارەوانی سەیدسادق، مەرجە فەرمانبەربن لە یەكێك لە دامودەزگا حكومییەكانی سنوورەكە و بەڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگەكان دیاریدەكرێن، دواتر لە كۆبوونەوەیەكی بەرفراواندا هەڵدەبژێردرێن كە ژمارەیان هەشت ئەندام دەبن”.
قایمقامی قەزای سەیدسادق ئەوەشی خستەڕوو: “جیاواز لە ئەندامانی پێشوو كە مانگانە بڕی 500 هەزار دیناریان وەردەگرت، ئەم ئەندامانە هیچ بڕە پارەیەك وەك مووچەی مانگانە وەرناگرن، هاوكات ئەركی ئەم ئەنجومەنەش دیاریكردن و بڕیاردانە لەسەر ئەو پرۆژە و كارانەی كە پێویستە بۆ قەزای سەیدسادق ئەنجام بدرێن و لە بەرژەوەندی گشتی قەزاكەدان و مانگانەش كۆبوونەوەی تایبەت بە خۆیان دەبێت”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









