
لالیگا
بە پێی زانیارییەکانی رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی، رابیتەی لالیگا پلانێکی فەرمی بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکە داناوە و لە ئێستادا چاوەڕوانی گلۆپی سەوزی وەزارەتی تەندروستی و حکومەت دەکات.
رابیتەی خولەکە پلانی داناوە مەشق و راهێنانەکانی یانەکان بە شێوەی جیا لە 4ی ئایار بێت و لە 11ی ئایار مەشق و راهێنانی بە کۆمەڵ ئەنجام بدرێت.
هەروەها لە 26ی هەمان مانگ مەشق و راهێنانی بە کۆمەڵ لە نێوان یاریزانان لە یانەکان بە تەواوی رۆژانە ئەنجام بدرێت و یانەکان بەردەوامبن لە مەشقی خۆیان تا مانگی حوزەیران.
کاتی دەستپێکردنەوەی یارییەکانی خولەکەش لە 7 بۆ 14ی حوزایران بە بێ هاندەر ئەنجام بدرێت، بەڵام ماوەی یارییەکانیش 48 کاتژمێر نابێت کە پێشتر باس دەکراو رابیتەی خولەکە کاتی زیاتر بە یانەکان دەدات بۆ ئەنجامدانی هەر یارییەک.
لە نوێترین لێدوانیدا خافێر تیباسی سەرۆکی رابیتەی لالیگا لەسەر دەستپێکردنەوەی یارییەکانی خولەکە رایگەیاند:” لەوانەیە خولەکە لە ناوەڕاستی حوزەیران دەستپێبکاتەوە ،ئێمە دەمانەوێت بە هەرشێوەیەک بێت یارییەکانی ئەم وەرزە تەواو بکەین، ئەوەش گرنگترین شتە بە نسبەت ئێمەوە لە ئێستادا”.
لە لای خۆیەوە لویس رۆبیالیسی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا وتی:” یەکەم شت کە ئێمە گرنگی پێ بدەین تەندروستی یاریزانانە، بیرۆکەی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئەوەیە یارییەکانی ئەم وەرزە لە مانگی حوزەیران تا مانگی تەمووز بە کۆتا بهێنرێت”.
خولی ئیسپانیا 27 هەفتەی لێ تەواو بووە، یانەی بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ لە پلەی یەکەم دەبینرێت و ریاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 56 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.
لە ئیسپانیا 211000 هەزار کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، زیاتر لە 23 هەزار کەسیش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
51 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
51 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









