
تاقیکردنەوەی خوێندکاران
SNN
ئه‌مڕۆ شه‌ممه تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلى 12ى ئاماده‌یی له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستیپێكرد، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمیش رایگه‌یاند: پرۆسه‌كه به خۆپارێزییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له مه‌راسیمێكدا كه له قه‌زاى شارباژێڕ له شارى سلێمانى به ئاماده‌بوونى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى و دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو، ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌كانى كرد.
له پاش به سهركردنهوهى چه‌ند هۆڵێك له شارباژێڕ و سلێمانى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم به SNNی راگه‌یاند: “به به‌شدارى 144 هه‌زار قوتابى ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ى تاقیكردنه‌وه‌كانمان له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێكرد، جیاواز له ساڵانى رابردوو ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ كۆرۆنادا تاقیكردنه‌وه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن، هه‌ربۆیه ئێمه‌ش سه‌رجه‌م رێكاره ته‌ندروستییه‌كانمان جێبه‌جێكردووه”.
وتیشى: “له‌به‌ر دۆخى ده‌روونى قوتابیان رێگه‌ناده‌ین میدیاكان رووماڵى ناو هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه بكه‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “مامۆستایان به سوپاسه‌وه ئاماده‌یی هۆڵه‌كانى تاقیكردنهوهبوون، ئه‌مه وه‌ك ئه‌ركێكى نیشتمانى لێى ده‌ڕوانین، بۆیه ئێمه‌ش وه‌ك وه‌زاره‌ت پێ‌زانین و سوپاسى خۆمانیان پێشكه‌شده‌كه‌ین”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى به SNN ى راگه‌یاند: “سه‌رجه‌م پێداویستییه خۆپارێزییهكانمان بۆ قوتابخانه‌كان دابینكردووه، به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ى سلێمانى بۆ هه‌ر كێشه و گرفتێك كه ره‌نگه دروستبێت، ئه‌وه‌ى تا ئێستاش روویداوه خوێندكارێك پله‌ى گه‌رمى جه‌سته‌ى به‌رزبووه‌ته‌وه و جیاكراوه‌ته‌وه له قوتابییه‌كانى تر”.
بە گوێرەی ئاماره‌كانى وەزارەتی پەروەردە، سبەى بە بەشداری 144 هەزار و 142 خوێندكار دەستدهكرێت بە تاقیكردنەوەكان، بۆ ئەم مەبەستەش دوو هەزار و 338 هۆڵ لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان ئامادەكراون، هاوكات زیاتر لە 51 هەزار خوێندكار لە پارێزگای هەولێر و 40 هەزار لە سلێمانی و 42 هەزار لە پارێزگای دهۆك و دوو هەزار و 600 خوێندكار لە پارێزگای هەڵەبجە و شەش هەزار و 900 خوێندكاریش لە ئیدارەی گەرمیان بەشداری تاقیكردنەوەكان دەكەن.



حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









