به تێچووى 400 ملیار دینار به‌ردى بناغه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى دانرا

شه‌قامى 100 مه‌ترى له سلێمانى | فۆتۆ: قه‌یوان گروپ
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: خه‌ڵكى شارى سلێمانى شایه‌نى پرۆژه‌ى زۆر گه‌وره‌ترن، وتیشى: “به‌رده‌وام ده‌بین له پرۆسه‌ى شۆڕكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ پارێزگاره‌كان، چونكه ئه‌وه ویستى خه‌ڵكى سلێمانیيه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له مه‌راسیمێكدا به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ى و پارێزگارى سلێمانى و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى حكومى و حزبى به‌ردى بناغه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى له شارى سلێمانى دانرا.
له ده‌ستپێكى مه‌راسیمه‌كه‌دا هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى وتارێكى پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: “پرۆژه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى یان (شاڕێى بابان) یه‌كێكه له پرۆژه گرنگه‌كان، به‌شێكه له زنجیره پرۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌تر كه له سلێمانى ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌مانه‌وێت رۆڵى حكومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بنرخێنین، به‌تایبه‌تیش سوپاسى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ین كه له ماوه‌ى دوو كابینه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمدا له‌خۆبردووانه توانیویه‌تى كاربكات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م پرۆژه‌یه بكه‌وێته سه‌رپێ”.
له به‌شێكى تر‌ى مه‌راسیمه‌كه‌دا فاخیر ته‌یب حه‌سه‌ن، سه‌رۆكى گروپى كۆمپانیاكانى قه‌یوان وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: “گرنگى ئه‌م پرۆژه‌یه له‌وه‌دایه له‌كاتى ده‌ستپێكردنیدا جوڵه‌ى بازرگانى و هه‌لى كار ده‌ڕه‌خسێنێت و له‌دواى ته‌واوبوونیشى چه‌ندین كێشه چاره‌سه‌رده‌كات و شاره‌كه‌مان جوانتر ده‌كات”.
دواتر مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم وته‌ى خۆى پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: “شارى سلێمانى شایه‌نى ئه‌م پرۆژه‌یه و چه‌ندین پرۆژه‌ى گه‌وره‌تریشه، پاش ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌ى زانستیمان بۆ كرد بڕیارماندا جێبه‌جێى بكه‌ین، لێره‌شه‌وه ده‌مه‌وێت سوپاسى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بكه‌م كه هاوكارى سه‌ره‌كى بوو له جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كه”.
وتیشى: “هیوادارم پرۆسه‌ى چاكسازى له‌گه‌ڵ قه‌یرانى ئابوورى تێكهڵنهكرێت، چونكه ئه‌م دوو بابه‌ته دوو بابه‌تى جیاوازن، ناكرێت تێكهڵبكرێن، ئه‌گه‌ر به‌شێك له‌م چاكسازییان نه‌بووایه ئێمه نهمانده توانى ئه‌و كارانه‌ى ئێسته ده‌یكه‌ین ئه‌وه‌ش بكه‌ین”.
له‌باره‌ى پرۆژه‌ى لامه‌ركه‌زى و شۆڕكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ پارێزگاره‌كان سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له شۆڕكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات بۆ پارێزگاره‌كان كه ویستى خه‌ڵكى سلێمانى و خه‌ڵكى پارێزگاكانى تریشه.
قۆناغى یه‌كه‌مى شه‌قامى 100 مه‌ترى له سلێمانى 32 کیلۆمه‌تره، لە پردی تاسڵوجەوه دەستپێدەکات و لە گوندی دەمرکان کۆتایی دێت، به بڕى 400 ملیار دینار له‌لایه‌ن كۆمپانیاى قه‌یوانه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








