500 دۆلار دەداتە هاووڵاتییان، تا ئەو قەیرانەی کۆرۆنا دروستی کردووە کاریگەری نەبێت

ویلایەتی فلۆریدا
SNN
شاری ستۆکۆنت لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا بڕیاریداوە مانگانە 500 دۆلار بداتە هەر خێزانێکی شارەکەی تابتوانن گوزەرانیان لەم دۆخی کۆرۆنایەدا باشبکەن و کاریگەری لەسەریان نەبێت.
بەهۆی ئەوەی زۆربەی ویلایەتەکانی ئەمریکا کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەربڵاو تەشەنەی تێدا کردووەو زۆربەی هاووڵاتیان لەماڵەوە کەرەنتین کراون، زۆرێک لەخێزانەکان کارەکانیان لەدەستداوە، بۆیە شاری ستۆکۆنت لە ویلایەتی فلۆریدا بڕیاریدا مانگانە 500 دۆلار بداتە ئەو خێزانانەی کە لە ماڵەوە کەرەنتینن تا بتوانن دۆخی ژیانیان باشتر بکەن و کۆرۆنا کاریگەری نەکاتە سەر ژیان و دۆخی ئابوورییان.
ئەم بڕیارەی ویلایەتی فلۆریدا کەوتۆتەوە سەر داهاتوو توانایی دارایی ویلایەتەکانی ئەمریکا، مەرج نییە لە هەموو شارەکانی دیکەی ئەمریکا جێبەجی بکرێت، بەڵام یاسایی ئەمریکا رێگە بەوە دەدات کە شارەکانی ئەمریکا لەو بودجەیەی لە بەردەستیاندایە خزمەتی دانیشتووانی شارەکەیان بکەن جا بەهەرجۆرێک بێت.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









