
سودان
SNN
دوای زیاتر لە 30 ساڵ لە جێبەجێ کردنی شەریعەتی ئیسلام، وەزارەتی دادی سودان چەندین بڕیاری نوێی دەرکرد کە ئازادی دەدات بە کەسانی ناموسڵمان و ژنانی وڵاتەکە.
بە گوێرەی نوێترین ئەو بڕیارانەی کە لە سودان دەرکراون و لە دوێنێوە خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، رێگە بە ئازادی گۆڕینی ئاین و دەرچوون لە ئیسلام دەدرێت.
هاوکات رێگە بە خواردنەوەی خواردنەوە کحولییەکان لەلایەن کەسانی ناموسڵمان و هاوردە و کڕین و فرۆشتنی دەدرێت.
هەروەها رێگە بە ژن دەدرێت که بە تەنها گەشت بکات و هاتووچۆی دەرەوەی وڵات بکات.
لەو بڕیارە نوێیانەی دیکە کە لەلایەن رێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافەکانی ژنانەوە پێشوازییەکی زۆری لێکرا قەدەغەکردنی خەتەنەی کچان بوو کە هێشتا دیاردەیە لەو وڵاتە.
هاوکات رێگەش بە ئازادی پۆشینی جلوبەرگی ژنان دەدرێت.
بڕیارە نوێکان دوای ئەوەهات ساڵی رابردوو عومەر بەشار سەرۆکی سودان دوای چەندین ساڵ لە حکومڕانی ناچارکرا دەستلەکار بکێشێتەوە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









