حکومەت داوای کرد نرخەکانی هێڵی ئینتەرنێت کەمبکرێتەوە، بەڵام بەپێچەوانەوە زیادی کرد

ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان
SNN-مەودا مستەفا
دوای نیگەرانی هاووڵاتیان لەخراپی كوالیتی ئینتەرنێت و گرانی كارتی ئەنتەرنێت وەزیری گواستنەوە گەیاندن برشایریدا بە ڕێژەی لە 25% پارەی كارتی ئینتەرنێت هەرزان بكرێت مانگێكیش بەسەرە وادەی جێبەجێكردنی بڕیارەكە تێدەپەرێت و كەچی لەبەری هەزارن بوون گرانتر كراوە.
لە رۆژی31ی ئایاری رابردوو ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەدەستپێشخەریەكدا داوامان كرد لەكۆمپانیاكانی ئەنتەرنێت، كە خێرایی هێڵەكانیان زیاد بكەن و نرخی هێڵەكانیشیان كەم بكەنەوە، لەسەرەتای مانگی ئازاردا دوو كۆمپانیای گەورەی ئەنتەرنێت (فاستلینك و ftth فایبەر ئۆپتیك بۆ ماڵان) هاتنە پێشەوە، كە لە 1ی حوزەیران نرخەكانیان بەرٍێژەی لە 25% داببەزێنن و هاوكات بەڵێنیان داوە خێرایی هێڵەكان دوو هێندە بكەن.
لەبەری ئەوەی بڕیارەی وەزیری گوساتنەوە گەیاند بچێتە بواری جێبەجێكردن ئەم مانگە هەر كارتێكی فاستلینك بڕی 250 دینار بۆ 500 دیناری چۆتە سەر ئەمەش هاووڵاتییانی نیگەران كردووە ئاماژە بەوە دەكەن حكومەت و وەزیر كاتێك دەسەڵاتیان نییە بۆچی بڕیارێك دەردەكەن ئاخەر ناكرێت حكومەت و وەزارەتێك دەسەڵاتی بەسەر كۆمپانیاو بازرگاناندا نەشكێت.
پێشتر وەزیری گواستنەوە گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی كەمكردنەوەی نرخی كارتی كۆرەك و ئاسیا رایگەیاندبوو :” لەبارەی گرانی نرخی كارتی مۆبایلەوە بۆ نموونە كارتی 10 هەزاری بە 12 هەزارو 500 دینارە، ئەم باجە لەساڵی 2015 بەپێی یاسای بودجەی عێراق دانراوە، هیچ پەیوەندییەكی بە حكومەت و پەرلەمانی كوردستانەوە نییە، ئەم باجە فیدراڵییەو لەبەغداوە خراوەتە سەر كۆمپانیاكانی پەیوەندی، هەموو پارەكەش دەچێتە بەغداو ئێمە بەنوسراوێكی فەرمی داوامان لەبەغدا كردووە ئەو باجە هەڵبگیرێت”.
بۆ بەدواداچوون دەربارەی پرسی هێڵەکانی ئینتەرنێت ماوەی دوو رۆژە وەزارەتی گواستنەوە گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان و خودی وەزیری گوستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیر وەڵامی پەیوەنییەکان نادەنەوە، SNN زانیویەتی لەبەر ئەوەی وەزیر تاوەكو ئێستا نەیتوانیوە بڕیارەكەی بخاتە بواری جێبەجێكردن بۆیە قسە بۆدەزگاكانی راگەیاندن ناكات .
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









