
(Ap /Burhan Ozbilici)
SNN
ئەمڕۆ یەکێتی ئەوروپا کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا ئەنجام دەدات و یۆنانیش داوا دەکات یەکێتیەکە هەڵوێستی توند دژ بە تورکیا نیشان بدات.
نیکۆس دەندیاز وەزیری دەرەوەی یۆنان بە میدیایەکی ناوخۆیی وڵاتەکەی راگەیاندووە: “داوامان کردووە یەکێتی ئەوروپا رێکاری توند دژ بە تورکیا جێبەجێ بکات لە بەرامبەر دەرهێنانی نەوت و گاز لە قوبرس بەشێوەیەکی نایاسایی”.
چەند بەرپرسێکی یەکێتی ئەوروپاش رایانگەیاندووە، لەم قۆناغەدا یەکێتییەکە هیچ پلانێکی نیە بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا لەبەرامبەر دەرهێنانی نەوت و گاز لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا، یاخود بەهۆی گواستنەوەی چەک بۆ لیبیا کە دەوترێت پێشێلکاری یاسای نێودەوڵەتییە.
بەرپرسەکانی یەکێتی ئەوروپا باسیان لەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەیاندا بە وردی هەموو لایەنەکانی پەیوەندی نێوان یەکێتی ئەوروپا و تورکیا گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت و پێشبینی دەکرێت یەکێتی ئەوروپا “نیەت پاکی” نیشانبدات بە ئامانجی باشترکردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا کە لە ئێستادا گرژی تێکەوتووە.
یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە هاگیا سۆفیا دەبێت کە شوێنەوارێکی دێرینی تورکیایە و لە ماوەی رابردوودا تورکیا کردوویەتی بە مزگەوت و دەرگاکانی بەڕووی نوێژخوێناندا دەکاتەوە، کە ئەمەش پرسی نەپاراستنی شوێنە مێژووییەکان دەهێنێتە ئاراوە و نیگەرانی لێکەوتووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی یۆنان لەوبارەیەوە وتوویەتی: “تورکیا بە گۆڕینی هاگیا سۆفیا هێڵی سووری تێپەڕاندووە، ئەردۆغان جگە لەوەی پشت لە یاسا و بڕیارە نێودەوڵەتییەکان دەکات، کلتوری وڵاتەکەشی پشتگوێ خستووە”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









