هێرشەکانی تورکیا ئاڵۆزی گەورە دەخاتە نێوان بەغداو ئەنقەرە

نەخشەیەکی بڵاوکراوە لەلایەن سوپای تورکیاوە
SNN
لەژێر ناوی چنگی هەڵۆ، ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بەردەوامی هەیەو، لە چەندین لاوە پێشێلی سنوورو خاکی عێراقی کردووە بەتایبەتی لە رووی زەمینییەوە کە چەندین کیلۆمەتر سوپای تورکیا هاتۆتە نێو خاکی عێراق، بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچەکەدا.
سەرەرای ئاگادارکردنەوە بەردەوامەکانی بەغدا بۆ دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە بەڵام، هێرشەکانی ئەو وڵاتە بەردەوامە بۆسەر ناوچەکانی باکووری عێراق بەتایبەت گوندەکانی قەزای زاخۆ بە بیانووی هەبوونی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە لە ناوچەکەدا، بەو هۆیەشەوە چەندین گوند و شوێن و هاووڵاتی سڤیل بوونەتە ئامانجی فرۆکەکانی تورکیا کە بە شێوەیەکی هەرەمەکی بۆردوومان دەکات.
ماوەی دوو رۆژە هێزەکانی سوپای تورکیا بە چڕی کەوتوونەتە بۆردومانی ئەو گوندانەی دەکەونە سنووری نێوان تورکیاو عێراقەوەو لە چەندین ناوچە شەرو رووبەڕووبوونەوە لەنیوان سوپای تورکیاو هێزەکانی پەکەکە روویداوە، بەوهۆیەوە زۆرترین زیان بەر گوندە سنوورییەکانی کوردستان و کێڵگەو سروشتی ناوچەکە کەوتووە، مستەفا کازمیش بەردەوامە لە ئاگادارکردنەوەی دەسەڵاتدارانی تورکیا لە پێشێلکردنی خاکی عێراق، بەڵام تورکیا بەبێ گوێدانە هیچ کەسێک بەردەوامە لەسەر پێشێلکارییەکانی خۆی لە خاکی عێراقدا.
نزیکەی مانگێکە سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی بۆسەر باکووری عێراق و ناوچەکانی کوردستان دەستپێکردووە، لەژێر ناوی (چنگی هەڵۆ) کە رۆژانە لە رێگەی بۆردوومانی ئاسمانی و زەمینییەوە بۆردوومانی گوندەکان و ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە چەندین شوێنەوە سوپای تورکیا بە نزیکەی 20 بۆ 40 کیلۆمەتر هاتۆتە نێو خاکی کوردستان و عێراقەوە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









