هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى له گرفته‌كانى ته‌ندروستى گه‌رمیان ده‌كۆڵێته‌وه

SNN- سیروان حەسەن
ئه‌مڕۆ شاندێكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتى لاهور شێخ جه‌نگى سه‌ردانى گه‌رمیانیان كردوو مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه بۆ چه‌ند پرسێك بووە كەگرنگترینیان له نزیکه‌وه ئاگاداربوونە له‌كێشه‌و گرفته‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى له ناوچه‌كه كه ماوه‌یه‌كه ژماره‌ى تووشبووان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێژه‌ى مردن ڕوو له‌زیادبوونه.
لهبهشێكى سه‌ردانه‌كه‌یاندا شانده‌كه‌ى یه‌كێتى سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان كرد‌و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى و به‌شێك له پزیشك و كارمه‌ندان كۆبوونه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه د. میران محه‌مه‌د ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاند وتی” وه‌ك شاندى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان بۆ نزیكه‌وه ئاگاداربوونە له ره‌وشى ته‌ندروستى گه‌رمیان و دواكارییه‌كانیان سه‌ردانى ناوچه‌كه‌یان كردووه و دواى سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى داوایان كردووه به پڕۆپۆزه‌ڵێك هه‌رچى داواكارییان هه‌یه ئاماده‌ى بكه‌ن”.
وتیشى، “وه‌كو یه‌كێتى ئاماده‌ین هه‌رچى چاره‌سه‌رو جۆره ده‌رمانێك ته‌ندروستى گه‌رمیان داواى بكات بۆ چاره‌سه‌رى ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ر وڵاتێك بێت بۆى دێنن و دابینى ده‌كه‌ین”.
” له‌درێژه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یاندا شانده‌كه‌ى یه‌كێتى سه‌ردانى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانی كردووه”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









