فڕۆکەخانەی هەولێر: گەشتی ناچاری بۆ دەیان هەزار هاووڵاتی هەرێم رێکخراوە

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر، وێنە: مەودا مستەفا
SNN- مەودا مستەفا
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر رایگەیاند قەدەغەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە تا 22ی تەمووز درێژدەکرێتەوە، وتیشی: لەماوەی راگرتنی گەشتەکاندا، گەشتی دیپلۆماتکاران، کارگۆ و سەربازی بەردەوام بووە.
تەلار فایەق بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، وتی: “دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقی راگرتنی گەشتەکانی تا 22ی تەممووز درێژکردەوە و راشیگەیاند کە دوای ئەو بەروارە رێککارەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت و ئەگەری دەستپێکردنەوەی گەشتەکان ھەیە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: لەماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکاندا، 44 ھەزار و 666 ھاووڵاتی لە رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە گەشتی ناچارییان بۆ رێکخراوە کە بەشێکیان بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتیان بووە بۆ هەرێم.
تەلار فایەق وتیشی: “لەمیانی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکاندا شەش ھەزار تۆن کەلوپەل لە رێگای فڕۆکەخانەکەوە ھاتووە و رۆیشتووە، ھەروەھا زیاتر لە ھەزار و 700 فڕۆکە لە رێگای 44 ھەزار گەشتەوە ھاتووچۆیان کردووە”.
لەبارەی چۆنیەتی ئەنجامدانی گەشتەکانیش دوای ئەو وادەیەی کە بۆی دیاریکراوە، تەلار فایەق باسی لەوەکرد: “رێنماییەکان بە فەرمیی دەرنەچووە بۆ ئەوەی بزانین رێنماییەکان چۆن دەبێت، خەڵکی کام وڵات رێگەپێدراو دەبێت، بەڵام ھەر کاتێک گەشتەکان کرانەوە، ئەوا ئێمە ھیچ کێشەیەکمان نیە و ئامادەکارییەکانمان تەواو کردووە”.
رۆژی 21ی شوباتی 2020 بەھۆی گیانلەدەستدانی چوار کەسی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی ئێران، وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان سەرجەم گەشتەکانی لە رێگای فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ وڵاتی ئێران داخست و دواتریش رۆژی 17 ئازاری 2020، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقی، ئاسمانی عێراق و ھەرێمی کوردستانی بەڕووی گەشتیاران داخست و ئەم ھەنگاوەیشی وەک رێگەگرتن بوو لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









