کازمی پلانی هەیە دەروازە سنوورییەکان لەژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی دەربهێنێت

دەروازەیەکی سنووری عێراق
SNN
بوونی گەندەڵیی لە دەروازە سنوورییەكانی عێراق یەكێكە لە گرنگترین ئەو دۆسیانەی كە هەوڵدراوە لە خولی پێشوو و ئێستای ئەنجوومەنی نوێنەراندا یەكلایی بكرێتەوە، بەڵام تا ئێستا ئەو دۆسیە یەكلایی نەكراوەتەوە، ئەوەیش بەهۆی ئەوەی دەروازە سنوورییەكان لە پارێزگاكانی باشووری عێراق لەلایەن گروپە چەكدارەكانی شیعەوە كۆنترۆڵ كراون.
ژمارەیەك لە دەروازە سنوورییەکانی عێراق لەژێر كۆنترۆڵی هێزەکانی حەشدی شەعبیدان، بەرپرسانی عێراقیش ئاماژە بەوە دەكەن كە بەهۆی بوونی گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەكاندا، شەش تا هەشت ملیار دۆلار، ساڵانە زیان بە عێراق دەگات.
لەئێستادا مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق، تەواوی هەوڵەكانی بۆ دەرهێنانی دەروازە سنوورییەكان لەژێر كۆنترۆڵی حەشدی شەعبی خستووەتەگەڕ و بۆ ئەو مەبەستەش پلانێكی داناوە.
مستەفا كازمی لەوبارەیەوە وتوویەتی: “پلانێكی باشمان داناوە بۆ ئەوەی سەرجەم دەروازە سنوورییەكانی وشكانی و دەریایی بخرێنە ژێر كۆنترۆڵی دەوڵەتەوە و داواش لە هەموو لایەك دەکەم كە هاوكاریم بکەن لە سەرخستنی پلانەكە”.
ئاشكرایشی كردووە: کە ئامانج لە دانانی پلانەكە بۆ ئەوەیە لەمەودوا داهاتی دەروازە سنوورییەكان بەهەدەر نەدرێت و بگەڕێتەوە گەنجینەی وڵات.
بۆ چەندین جار مستەفا كازمی رایگەیاندووە كە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە دامەزراوەكانی وڵاتدا، هیچ كەمتر نییە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بۆیە پێویستە لە سەرجەم دامەزراوەكاندا كار بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بكرێت، چونكە ئەوە یەكێكە لە داواكارییەكانی خۆپیشاندەران.
شەممەی رابردوو دەروازە سنوورییەكانی مەندەلی و مونزرییە لە سنووری پارێزگای دیالە بە ئامانجی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لەگەڵ ئێراندا كرانەوە و هێزێكی زۆری ئەمنیی لەو دوو دەروازەیەدا بڵاوكرانەوە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









