راپەڕین، بازاڕی کڕین و فڕۆشتنی خانوو زەوی بەتەواوی لاواز بووە

نوسینگەی زەوی و خانو لە حاجیاوا
SNN: محەمەد مستەفا
ناسەقامگیری دۆخی دارایی هەرێم و بڕینی مووچەی فەرمانبەران کاریگەری راستەوخۆی کردۆتە سەر بازاڕی کڕین و فڕۆشتنی خانووبەرە و بەگوێرەی وتەی خاوەن نوسینگەکانی کڕین و فرۆشتی خانووبەرە لە ئیدارەی راپەڕین ” بازاڕی کڕین و فڕۆشتنی خانوو و زەوی زۆر لاوازە و کڕین و فڕۆشتن بۆ نزمترین ئاستی دابەزیووە “.
” خەڵکی موڵکی بەنرخێکی گران کڕیوە و ئامادە نییە بەنرخی ئێستای بازاڕ بیفڕۆشێتەوە ”
عومەر حەمە ئەمین خاوەن نوسینگەی کڕین و فڕۆشتنی خانوو و زەویە لە رانیە لە باسی دۆخی بازاڕی کەرتی خانوو بەرە بۆ SNN وتی” یەکێک لە هۆکارەکانی سستی بازاڕی کڕین و فڕۆشتن کەرتی خانووبەرە بریتییە لەوەی کەنرخی خانوو یاخود زەوی لە ئێستادا هەمان ئەو نرخەیە کە لە ساڵانی رابردوو مامەڵەی پێوە دەکرا، ئاشکراشه بەتایبەت ساڵانی 2018 و 2019 تا رادەیەکی زۆر دۆخی دارایی لە ئێستا باشتربوو، بەڵام ئێستا نە مووچە وەک پێویستە و نەکەسابەتی هاووڵاتیانیش بۆیە مامەڵەی کڕین و فڕۆشتنی خانوو و زەوی لە ئەو پەڕی لاوازی دایە “.
ئەو خاوەن نوسینگە باس لەوەش دەکات: لەسەنتەری قەزای رانیە پارچە زەویەکی 200 مەتری کە لە ساڵی 2018 و 2019 نرخەکەی 50 هەزار دۆلار بووە واتا 5 دەفتەر دۆلار ، بەڵام ئێستا لەم بێبازاڕیە هەمان ئەم زەویە نرخەکەی 40 هەزار دۆلارە، بۆیە خاوەنەکەی ئامادە نییە بەزەرەر زەویەکەی یا خانووەکەی بفڕۆشێت و چاوەڕێ دەکات تا نرخ بەرزبێتەوە، لەو لاشەوە مووچەخۆر رۆژبەڕۆژ دۆخی دارایی خراپتر دەبێت و موڵکی بۆ ناکڕدرێت، واتا نە فڕۆشیار هەیە نە کڕیار .
” بەهۆی دۆخی مووچەوە ، مامەڵەی کڕین و فڕۆشتنی خانوو و زەوی هاوشێوەی کاتی شەڕی داعش سست و لاوازە “
کارزان نادر خاوەن نوسینگەی کڕین و فڕۆشتنی خانوو و زەویه لە ناحیەی حاجیاوای قەزای رانیە کەگەورەترین ناحیەی هەرێمی کوردستانە لە زۆری ژمارەی دانیشتوانەوە بە SNN ی راگەیاند: دۆخی ئێستای مامەڵەی کڕین و فڕۆشتنی خانوو و زەوی هەمان ئەو دۆخەیە کە لە دوای شەڕی داعش هاتە ئاراوە تا ساڵی 2016 ، مامەڵەکردن لە نزمترین ئاست دایە و زۆر لاوازە، خواست لەسەر خانوو زۆر کەمە، تەنیا کەمێک خواست لەسەر زەوی هەیه، ئەویش ئەو جۆرە زەویانەی کە خزمەتگوزاریان هەیە بەڵام ئەو جۆرە زەویانەش نرخیان بەرزە و هاوشێوەی نرخی دوو ساڵ لەمەوبەرە و دانەبەزیون.
کارزان باس لەوەش دەکات: بەهاری ساڵی پار کەحکومەتی هەرێمی کوردستان سیستمی پاشەکەوتی مووچەی هەڵوەشاندەوە نرخی خانوو و زەوی بەڕێژەیەکی یەکجارزۆر بەرز بوویەوە و لەو کاتەدا مامەڵەیەکی زۆری کڕین و فڕۆشتن ئەنجامدرا و بە پارەیەکی زۆر خانوو و زەوی کڕدران، لە ئێستاشدا خاوەنەکانیان ئامادەنین بەنرخی کەمتر ئەو موڵکانە بفرۆشنەوە و تەنیا نرخی ئەو زەویانە دابەزیوە کە خزمەتگوزاریان پێنەگەیشتووە بەڵام ئەمە هیچی لە دۆخەکە نەگۆڕیوە و بازاڕی نەجوڵاندووە .
فەرمانبەرێک ” دۆخی مووچە ئاوابێت ، دەبێت تا مردن هەر کرێچی بین”
ئاراس عەبدولرەحمان هاووڵاتییەکی تەمەن 36 ساڵی دانیشتووی رانیەیە و کارمەندی تەندروستییە بۆ SNN دەڵێت :” من ماوەی 10 ساڵە لە کەرتی تەندروستی دامەرزاوم و ماوەی 5 ساڵیشە ژیانی هاوسەریم پێکهێناوە و لە خانوویەکی کرێدا دەژیم، هەموو هەوڵێکمداوە پارە کۆبکەمەوە تا زەویەک بکڕم و خانوویەکی لەسەر دروست بکەم ببم بە خاوەن خانووی خۆم ، بەڵام ماوەی دوو مانگە لە نوسینگەکانی کڕین و فڕۆشتنی خانوو و زەوی دەگەڕێم بۆ پارچە زەویەک، بەڵام نرخەکان زۆر بەرزن و لەم قەیرانە و بێ پارەیە نرخی خانوو و زەوی هەر وەک ساڵی پار و پێرار گرانە و ناکڕدرێت “.
ئاراس ئاماژە بۆ ئەوە دەکات: بەم دۆخە خراپەی مووچە فەرمانبەر چۆن دەتوانێت خانوو یاخود زەویەک بکڕێت و ببێتە خانوەن خانووی خۆی، دۆخەکە ئاوا بڕوات ئەو فەرمانبەرانەی کرێچین تا مردن دەبێت هەر کرێچی بن پارەیان بۆ کۆناکرێتەوە، چونکە مووچە و پارە و کاسبی نییە و نرخی زەوی و خانووش لەو پەڕی بەرزی دایە .
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








