
حەمە ئیتۆ
SNN Sport- حسێن كه‌ركوكی
له درێژه‌ی فڕینی ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێی كوردستان به‌ره‌و خوله‌كانی عێراق ، محه‌مه‌د سامی ناسراو به ( حه‌مه ئیتۆ ) یاریزانی دیاری كوردستان و شاری كه‌ركوك و یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق په‌یوه‌ندی به یانه‌ی قوە جه‌وییه كرد.
حه‌مه ئیتۆ له لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی هه‌واڵه‌كه‌ی پشت راستكردهوەو وتی ” دوای گفتوگۆكردن گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ یانه‌ی قوه جه‌وییه کردووەو له شاری هه‌ولێر واژۆی لەسەر کراوە”.
هه‌روه‌ها وتی ” ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌م بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رزه به‌و هیوایه‌ی بتوانم له ژێر سه‌ركردایه‌تی ئه‌یوب ئه‌دیشۆ له خولی نایابی عێراق جێی متمانه‌ی یانه‌كه بم “.
ئه‌و یاریزانه‌ی هێڵی پێشەوە وتیشی ” پاش وه‌ستانی خولی كوردستان چه‌ند یانه‌یه‌كی عێراق په‌یوه‌ندییان پێوه كردم وه‌كو یانه‌ی هه‌ولێر ، زاخۆ و سه‌ناعات كاره‌باییه ، به‌ڵام خۆم قوه جهوییەم هه‌ڵبژارد “.
حه‌مه ئێتۆ ئه‌وه‌شی خسته روو” كه یاریكردن له یانه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری وه‌كو قوه جه‌وییه و لە خولی نایابی عێراق بێجگە له‌وه‌ی ئه‌زموونێكی نوێیە له هه‌مان كاتدا چێژی زیاتری هه‌یه و ده‌رفه‌تێكی گرنگه بۆ به‌روه‌پێشچوون “.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









