
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی
SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
پارێزگارى سلێمانى ڕایده‌گه‌نێت “به‌و خۆپارێزى و تاكهپارێزییهى له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت گه‌یشتووینه‌ته ئه‌م قۆناغه كه ئێستا ژماره‌ى چاكبووان زۆر زیاترە لەتووشبوون به كۆرۆنا، دەشڵێت: “پشكنینى ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدەینە كه‌رتى تایبه‌ت”.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگه‌یاند “ڕێكکاره‌كانى خۆپارێزى تایبه‌ت به كۆرۆنا وه‌كو خۆى جێبه‌جێده‌كرێت و ئه‌و شوێنانه‌ى كه بهریهکكهوتن و قه‌ره‌باڵغى دروستده‌كات به داخراویى ده‌مێنیته‌وه به مزگه‌وته‌كانیشه‌وه”.
وتیشى: “له سنوورى پارێزگاى سلێمانى تووشبوون به كۆرۆنا هێور بۆته‌وه ژماره‌ى چاكبوونه‌وه زۆر زیاتره، ئه‌وانه‌شى كه چاكده‌بنه‌وه ده‌بنه فریاد ڕه‌سى تووشبووان به به‌خشینى پلازما”.
ئەوەشی خستەڕوو، دۆخى سلێمانى وامان پێده‌ڵێت كه به‌رگرى گشتى دروستبووه له به‌رامبه‌ر كۆرۆنا و بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ڤایرۆسه بهیهكجاریى له‌ناو ببه‌ین پێویسته ڕێنماییه‌كان وه‌كخۆى جێبه‌جێبكه‌ین”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا له سنوورى پارێزگاى سلێمانى بۆ پشكنینى كۆرۆنا هیچ پاره‌یه‌ك له هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت؟ د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتى: “داوامانكردووه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕێوشێنى ته‌ندروستى ورد دابنێت، چونكه ئێمه لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كه و ڕاستى ئه‌نجامه‌كان لامان گرنگه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر هاووڵاتییه‌ك خۆى ویستى دڵنیابێت له‌وه‌ى كه كۆرۆنایهتى یاخود نا، ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌ى هه‌بێت له‌و شوێنانه‌ى پێیان ده‌وترێت كه‌رتى تایبه‌ت پشكنین بكات به مه‌رجێك قۆرخكارى له نرخدا نه‌كرێت”.
هاوكات پارێزگارى سلێمانى هه‌نگاوه‌كانى جێبه‌جێكردنى شه‌قامى سه‌د مه‌ترى سلێمانى ڕوونكرده‌وه و ڕایگه‌یاند “سه‌رجه‌م پلانه‌كان وه‌كو خۆى جێبه‌جێده‌كرێت و كاركردن له پڕۆژه‌كه به‌رده‌وامه و نابێت هیچ شتێك بێته به‌ربه‌ست، ئه‌گه‌ر له‌كاتى دروستكردنى ڕێگادا مزگه‌وت كه ماڵى خودایه ببێته رێگر لەبهردهم ڕێگاكه ئه‌وا ده‌بێت مزگه‌وته‌كه بڕووخێنرێت نه‌وه‌ك نه‌خشه‌ى ڕێگاكه بگۆڕدرێت”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









