
یاریزانانی ریاڵ مەدرید لە یاری گرانادا
SNN Sport
لە یارییەکانی هەفتەی 36 ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید توانی بردنەوەیەکی نوێ و 3 خاڵی تر لە خولەکە بەدەست بهێنێت و لە بردنەوەی نازناوی خولەکە بە تەواوی نزیک ببێتەوە.
ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی میوانداری یانەی گرانادای کردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی زۆر بە زەحمەت 2-1 لێ بباتەوە.
لە گێمی یەکەم یانەی ریاڵ مەدرید دەستی بەسەر یاریەکە گرتبوو، توانی لە خولەکەکانی 10 و 16دوو گۆڵ لە لایەن مێندی و بنزیمە بکات و ئەم گێمە 2-0 پێشبکەوێت.
لە گێمی دووەمی یاریەکە یانەی گرانادا جیاواز دەرکەوت و توانی دەست بەسەر یاریەکە بگرێت، لە خولەکی 50 ماچیس توانی گۆڵێک بۆ یانەکەی بکات و ئەنجامەکە بۆ 2-1 کەمبکاتەوە.
گرانادا بەردەوامبوو لە هێرشەکانی و چەندین مەترسی تری دروستکرد، ئەگەر رامۆس و کۆرتوا نەبوونایە، مەدرید گۆڵی یەکسانبوونەوەی لێدەکرا.
لە کۆتایدا دوای 5 خولەک کاتی زیادکراو، زیدان توانی نۆیەم یاری لەسەر یەک لە خولەکە بباتەوە، ئەمەش یەکەمجارە لە مێژووی کاری راهێنەرایەتیدا.
بەم بردنەوە خاڵەکانی یانەی شاهانە لە پلەی یەکەم بووە 83 خاڵ و بە جیاوازی 4 خاڵ لە پێش بەرشەلۆنەی دووەم دێت.
لە دوو یاری داهاتووی ریاڵ مەدرید،دژی ڤیاڕیاڵ و لیگانێس پێویستی بە 2 خاڵ هەیە بۆ ئەوەی نازناوی ئەم وەرزەو 34ی لە لایگا لە مێژوویدا بباتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









