وردەکاری رێککەوتنێکی 25 ساڵیی ئێران و چین ئاشکرادەکرێت

AFP
SNN
ئێران و چین بە بەهای 400 ملیار دۆلار رێککەوتنێکیان لە بواری وەبەرهێنان و سەربازیدا واژووکرد کە چەندین سوودی جیاواز بە هەردوولایان دەگەیەنێت.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی وردەکاری ئەو رێککەوتنەی بڵاوکردووەتەوە کە لە 18 پەڕە پێکهاتووە، بە گوێرەی رێکەوتنەکە چین هەژموونی خۆی لە کەرتی بانکی و گواستنەوە و گەیاندندا زیاددەکات و چەندین پڕۆژەی لە ئێران دەبێت لە دیارترینیان پڕۆژەی دروستکردنی وێستگەی شەمەندەفەر و بەندەر.
لە بەرامبەردا ئێران بە بڕێکی زۆر و بۆ ماوەی 25 ساڵ نەوت بۆ چین هەناردە دەکات.
لە وردەکاری رێککەوتنەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، چین و ئێران پلانیان بۆ 100 پڕۆژەی جیاواز داڕشتووە کە بەهای کۆی پڕۆژەکان دەگاتە 400 ملیار دۆلار.
باس لەوەشکراوە پەیوەندییە سەربازییەکانی ئێران و چین بە گوێرەی ئەو رێککەوتنە بەهێزتر دەکرێن و مەشق و راهێنانی هاوبەش و توێژینەوەی سەربازی ئەنجام دەدەن و هەماهەنگی هەواڵگرییان دەبێت بەتایبەت لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.
لە بەشێکی رێککەوتنەکەدا نوسراوە: “ئێران و چین دوو هاوبەشی یەکترن لە بواری بازرگانی و ئابووری و سیاسی و کلتوری و ئەمنیدا و چەندین بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە”.
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە: پڕۆژەیاسای جێبەجێ کردنی ئەو رێککەوتنە بۆ پەرلەمانی ئێران نێردراوە تا دەنگی لەبارەوە بدرێت.
رۆژنامەکە لە زاری چەند بەرپرسێکی ئێرانەوە ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، عەلی خامنەئی رابەری باڵای ئێران رێککەوتنەکەی پەسەندکردووە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









