گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 14/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا 14/7/2020
SNN Sport
ئەمڕۆ سێشەممە (14/7/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
ئاس:
- تەنیا هەنگاوێکی ماوە.
- یانەی ریاڵ مەدرید بردنەوەیەکی تری دەوێت بۆ ئەوەی نازناوی ئەم وەرزەی خولەکە بباتەوە.
- مەدرید توانی 2-1 لە گرانادا بباتەوەو هەردو گۆڵەکە مێندی و بنزیمە تۆماریان کرد.
- یانەی ریاڵ مەدرید لە گێمی یەکەم بە شێوەیەکی گەورە دەرکەوت و بەسەر گرانادا سەرکەوت، بەڵام لە گێمی دووەم گرانادا وەکو دڕندەیەک وابوو توانی گۆڵ بکات و نزیکبوو لە گۆڵی یەکسانبوون.

مارکا:
- پاڵەوانی جامەکە لە ئاسۆوە دیارە.
- بردنەوە لە یانەی ڤیاریاڵ لە رۆژی پێنجشەممە بەفەرمی یانەی ریاڵ مەدرید دەکاتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکە.
- ریاڵ مەدرید 2-1 لە گرانادا دەباتەوەو بردنەوەی نۆیەمی لەسەریەکی زیدان بوو، کە ئەمە یەکەمجارە تۆماری دەکات.
- بنزیمە و مێندی دوو گۆڵی نایاب دەکەن و رامۆس و کۆرتوا رێگەیان نەدا یانەکەیان تووشی یەکسانبوون ببێت.

سپۆرت:
- ئۆمتیتی بۆ فرۆشتن.
- یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت ئۆمتیتی لەم هاوینە بفرۆشێت و شوێنەکەی بە بەرگریکارێکی تر پڕبکاتەوە.
- یانەکانی ناپۆلی، لازیۆ، رۆما و تۆرینۆ گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن.
- یانەکانی بەرشەلۆنە و ئینتەرمیلان گفتوگۆی نێوانیان تا مانگی ئاب بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز رادەگرن.
- یانەی ریاڵ مەدرید 2-1 لە گرانادا دەباتەوە.
- دادگای تاس سزاکەی مانچستەرسیتی هەڵگرت و وەرزی داهاتوو بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکان دەکات.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- دۆسیەی لاوتارۆ مارتینێز.
- هێشتا گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە پێشینەی کارەکانی یانەی بەرشەلۆنەیە، بەڵام پێش هەموو شتێک دەبێت تۆدیبۆ بفرۆشێت.
- تۆدیبۆ، رافینیا، نیتۆ،واگی، راکیتچ، ئۆمتیتی و ڤیدال پاڵێوراوی سەرەکین بۆ ئەوەی یانەکە جێبهێڵن و یانەکە پارەی لە پێناو فرۆشتنیان دەستبکەوێت.
- نرخی لاوتارۆ بە 70 ملیۆن یۆرۆ دیاری دەکرێت لەگەڵ جۆنیۆر فیربۆ و ئینتەرمیلانیش بەمە رازی دەبێت.
- ئیمەرسۆن پەیوەندی بە یانەی ئەیسی میلانەوە دەکات بە خواستن.
- نەیمار هێشتا دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە.

هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









