بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى شایسته داراییه‌كانیان وه‌رزشكاران روو له‌كوێ بكه‌ن؟

ئه‌و باردۆخانهى له‌هه‌رێمى كوردستان هاتوونه‌ته پێشه‌وه و به‌هۆیه‌وه به‌پله‌ى یه‌كه‌م یاریزانان و وه‌رزشكاران له‌هه‌موو یارییه وه‌رزشییه‌كاندا گورزى هه‌ره گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه و زیانى زۆریان پێگه‌یشتووه و له‌زۆر ماف و شایسته‌ى خۆیان بێبه‌ش كراون، كه‌سیش نه‌بووه و نیه هاناى بۆ ببەن تا بهههقى خۆیان بگه‌نه‌وه و مافى خۆیان وه‌ربگرنه‌وه، لێره‌دا ده‌پرسین (قه‌یران و ته‌نگژه‌ى دارایی تاچه‌ند كاریگه‌ریى له‌سه‌ر قوت و بژیوى ژیانى یاریزانان و وه‌رزشكارانى كوردستان هه‌یه كه پیشه‌كه‌یان وه‌رزشه، به‌م هۆیه‌وه ماف و شایسته داراییه‌كانیان چى لێ به‌سه‌ردێت، یانه‌كان مافى ته‌واویان پێ ده‌ده‌ن یان به‌شێكیان لێ كه‌مده‌كه‌نه‌وه یاخود هه‌ر بێبه‌شیان ده‌كه‌ن، كێ مافه‌كه‌یان بۆ وه‌رده‌گرێته‌وه و روو له‌كوێ بكه‌ن، هۆكار و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م پرسه چیه)؟، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى وه‌ڵامه‌كان تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN SPORT) له‌سێ جۆره وه‌رزشى جیاوازدا، سێ یاریزانى دواند لە رۆژنامەنووسێک و ئه‌وانیش به‌مشێوه‌یه قسه ده‌كه‌ن و به‌سه‌رهاتى خۆیان بۆمان گێڕایه‌وه:-
“چاره‌نووسى یاریزانان له‌ده‌ست ویژدان و ههستووسۆزى سه‌رۆك یانه‌كان دایه”
*شوان مه‌جید/ یاریزانى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ندرین:” له‌ساڵى 2014ه‌وه تائێستا قه‌یرانى دارایی هه‌ر هه‌بووه، ئێمه وه‌كو وه‌فایه‌ك ساڵى 2015 به‌بێ گرێبەست یاریمان بۆ یانه‌كه‌مان كرد و ته‌نها مووچه‌مان وه‌رگرت، پاشان ساڵانى 2016 تا 2018 هه‌ر به‌مهۆیه‌وه پاره‌ى بۆندى یاریزانان به‌به‌راورد به ساڵى 2014 كه‌مبووه‌وه و به‌گشتى نرخی یاریزانانیش دابه‌زى، ئه‌م وه‌رزه‌ش ئێمه هه‌تا 13/3/2020 له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌مان به‌رده‌وام بووین و پاش ئه‌وه له‌ماڵین و وا بۆ دوو مانگ ده‌چێت له‌پشوو داین، مانگى رابردوو یانه‌كه‌مان نیو مووچه‌ى پێداین و چاره‌نوسى ئه‌م مانگه‌ش دیار نیه ئایا مووچه‌مان پێ ده‌ده‌ن یان نا، تائێستا دهنگوباسیشى نیه، له‌به‌ر ئه‌م بارودۆخه هه‌ردوولا یانه و یاریزانان زیانیان به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام زیانه‌كه له‌یانه‌كان بكه‌وێت باشتره نه‌ك له‌یاریزانان، چونكه یانه‌كان داهاتى خۆیان هه‌یه، ئێمه ئاماده‌ین به‌ڕێژه‌ى %50 مووچهكهمان لێ ببڕن و باشترین چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه زیانه‌كه له‌هه‌ردوولا بكه‌وێت، نه‌شیش بسوتێ و نه‌كه‌باب، به‌ڕاستى چاره‌نووسى یاریزانان له‌ده‌ست ویژادن و ههستووسۆزى سه‌رۆك یانه‌كان دایه، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكى یانه‌كان له‌خواترس بن و بزانن یاریزانه‌كه هیچ كاروكاسبى تر‌ى نیه له‌ماڵه و هیچ كارێكى جێگرهوى نیه، نیو مووچه‌شى پێبدات پێى بژى هه‌رباشه”.

“پێمان ده‌ڵێن ئێوه كوڕى یانه‌كه‌ن و دواجاریش كه ته‌ماشا ده‌كه‌ی هیچ پاره‌ت وه‌رنه‌گرتووه”
*موحه‌مه‌د عه‌بدولخالق/ یاریزانى پێشووى تیپى باسكه‌ى یانه‌ى دهۆك:” ماوه‌ى سێ ساڵ له‌یانه‌ى كه‌رخ بووم له‌به‌غدا هیچ كێشه‌یه‌كم نه‌بوو، پاره‌ى بۆندهكانم وه‌كو خۆى وه‌رده‌گرت كه له‌سه‌رى رێك ده‌كه‌وتین، به‌ڵام دواتر گه‌ڕامه‌وه كوردستان و حه‌زم كرد به‌خۆشحاڵییه‌وه بۆ یانه‌كه‌ى پێشووم (دهۆك) یارى بكه‌م، پێش ئه‌م بارودۆخه چوار مانگ یاریم بۆیان كرد كه‌چى پاره‌ى یه‌ك مانگیان پێدام، خۆتان ده‌زانن بژێوى ژیانى ئێمه له‌سه‌ر یاریكردنه، ئه‌وه پیشهكهمانه ئێمه ده‌ستوپێ سپین و جگه له‌وه‌رزش نازانین هیچ كارێكى تر ئه‌نجام بده‌ین، هه‌ر له‌منداڵییه‌وه بژێوى ژیانمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، كه بۆندیان له‌گه‌ڵ واژوو ده‌كه‌ین، پێمان ده‌ڵێن ئێوه كوڕى یانه‌كه‌ن و دواجاریش كه ته‌ماشا ده‌كه‌ی هیچ پاره‌ت وه‌رنه‌گرتووه، له‌پێشوودا 36 ملیۆن دینارى تر قه‌رزم له‌لاى یانه‌كه بوو كه له‌گه‌ڵیان دانیشتین رێككه‌وتن بكه‌ین، وتیان ئێمه له‌ده‌سته‌ى نوێ وه‌ك ده‌سته‌ى كۆن نین و پاره‌ى خۆمان ده‌ده‌ین و یه‌ك دینارت نافه‌وتێت، خوله‌كه ته‌واوبوو ته‌له‌فۆنیشیان بۆ نه‌كردم و كه‌س نه‌یووت ماڵت له‌كوێیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه وه‌ك یاریزان بڕى 3% بۆندهكهمان ده‌ده‌ین به‌یه‌كێتى باسكه‌ى عیراق، ده‌بێت ئه‌وان دڵنیایی ئێمه بكه‌ن و هه‌ر كێشه‌یه‌ك بیت بۆمان چاره‌سه‌رى بكه‌ن و پاره‌كه‌مان بۆ بگێڕنه‌وه، به‌ڵام یانه ده‌ڵێ بڕۆ بێ منه‌ت به و له‌كوێ سكاڵا ده‌كه‌ى بیكه، بۆیه ئه‌م 3 مانگه‌ش كه قه‌رزارن، هیچ گرەنتیهك نیه، بڵێم پاره‌كه‌م ده‌ده‌نه‌وه له‌وانه‌یه راست نه‌بێ و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه”.

“بژێوى ژیانی یاریزانان زۆر زۆر خراپه و له‌ژێر سفردایه”
*سامان موحه‌مه‌د/ یاریزانى تیپى پایسكلسوارى یانه‌ى وه‌رزشى كۆیه: سه‌باره‌ت بهبژێوى ژیانمان ئێمه به‌هیچ جۆرێك له‌سه‌ر ئه‌و مووچه‌یه ناژین كهپێمانى ده‌ده‌ن، چونكه بڕه‌كه‌ى زۆر كه‌مه و ره‌مزییه و شایه‌نى باس كردن نیه، بژێوى ژیانی یاریزانان زۆر زۆر خراپه و له‌ژێر سفردایه، ئه‌وه‌ى وه‌رمان گرتووه تائێستا باش بووه، دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر مووچه‌مان وەرگرتووه، له‌ئێستاشدا دیارنیه و نازانم چى لێدێت، پێمانى ده‌ده‌ن یان نا، مووچه‌كه‌ش ئه‌وه نیه بڵێن مووچه‌مان هه‌یه و بژیوى ژیانمان دابین ده‌كات و پشتى پێ ببه‌ستین، ئه‌وه‌ى وه‌رى ده‌گرین به‌شى ئه‌و پێداویستیانه ناكات كه ئێمه بۆ یاریه‌كه‌ى خۆمان ده‌مانه‌وێ، ئه‌وه راستیهكهیه داهاتووى یاریزانان هیچ دیارنیه، له‌به‌ر خۆشه‌ویستیمان بۆ یاریه‌كه و بۆ ته‌ندروستى خۆمان رۆژانه مه‌شق ده‌كه‌ین، بێگومان ئه‌م باردۆخانه زۆر كاریگه‌رى له‌سه‌ر یاریزانان كردووه تا واى لێهاتووه ئێمه‌ى یاریزانان نه‌توانین پشت به‌مووچه ببه‌ستین، نه‌ك ئه‌وه‌ى كه پێى بژیت، له‌ساڵى 2003ه‌وه یاریزانم هیچ ساڵێك وه‌ك ساڵى 2020 ئاوا قورس نه‌بووه بۆ ئێمه و دیار نیه و نازانم داهاتوومان چى لێدێته‌وه”.

“هۆكارى هه‌موو ئه‌وانه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه یاسایه‌كى تایبه‌تمان نیه بۆ وه‌رزش”
*قه‌هار حسێن/ راگه‌یاندنكارى وه‌رزشى: ئه‌و چالاكیانه‌ى ناوخۆمان نێوده‌وڵه‌تى و باوه‌ڕپێكراو نین، بۆیه یانه‌كان زۆر به‌ئاسانى ده‌توانن مافى یاریزانه‌كان نه‌ده‌ن، یاریزانه‌كانیش بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى مافه‌كانیان هیچ شوێنێكیان نیه رووى تێ بكه‌ن، ته‌نها گرێبه‌ستێك هه‌یه له‌نێوان یاریزان و یانه‌كه‌ى، ئایا یاریزانه‌كان به‌هه‌موو مه‌رجه‌كانى گرێبه‌سته‌كه رازین یان نا، شته‌كان روون نیه، چونكه یاریزانان و یانه‌كانیش له‌كاتى گرێبه‌سته‌كه‌دا شته‌كان وه‌ك خۆى بۆ راگه‌یاندنكاران ئاشكرا ناكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه به‌دواداچوونى بۆ بكه‌ین و سه‌ره‌داوێكمان ده‌ستبكه‌وێت، یه‌ك تا دوو یانه‌ى لێده‌ربچێت كه ده‌ڵێن ئێمه قه‌رزارى یاریزانان نین، ئه‌وانى تر هه‌موویان قه‌رزارى یاریزانانن و ناهه‌قیشیان به‌رامبه‌ر كردوون، یانه‌كان دووجار ناهه‌قی له‌یاریزانان ده‌كه‌ن، كاتێك چالاكى نامینێت، موچه‌یان پێ ناده‌ن، كاتێك یاریزانه‌كان داواى مافى ده‌ستبه‌رداربوون ده‌كه‌ن، ئه‌وان داواى پاره‌یه‌كى زۆریان لێ ده‌كه‌ن تا ده‌سته‌به‌رداریان ببن، كه‌واته تۆ مافى خۆت پێ نه‌داوه و مافى خۆشى لێوه‌رده‌گریته‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌یانه‌كان به‌نموونه وه‌ربگرین، ئه‌وا ناتوانێ له‌ساڵێكدا موچه‌ى یاریزانه‌كانى به‌ته‌واوى بدات، ته‌نها ئه‌وكاتانه نه‌بێت كه به‌شدارى خوله‌كان ده‌كات، واتا ئه‌وكاته‌ى چالاكى هه‌بێت پاره‌ى پێ ده‌دات و دواى ئه‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه بێبه‌شى ده‌كات، هۆكارى هه‌موو ئه‌وانه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه یاسایه‌كى تایبه‌تمان نیه بۆ وه‌رزش له‌په‌رله‌مان دهرچووبیت، كه‌واته چاره‌سه‌رى ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه یاسایه‌ك بۆ وه‌رزش ده‌ربچێت، ئه‌وكات ده‌كرێ رابیتهیهك بۆ به‌دواداچوونى كارومافهكانى یاریزانان پێكبێت بۆ ئه‌وه‌ى یاریزانه‌كان شوێنێكیان هه‌بێت هاوشێوه‌ى دادگایه‌كى وه‌رزشى به‌رگرییان لێبكات و مافیان بۆ بگێڕته‌وه”.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









