
سەرچاوەیەک لەحکومەتی هەرێم ئاشکرایدەکات: هەفتەی داهاتوو دەوامی بەشێک لە فەرمانبەرانی حکومەت دەستپێدەکاتەوە.
سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێم تایبەت بە SNNی راگەیاند: چەند رۆژێکە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تاوتوێی دەستپێکردنەوەی دەوام لەبەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی کردووە کە چۆن و بە چ میکانزمێک دەوامبکەن”.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: “بەپێی بڕیارێک کە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کراوە و بە تەنسیق لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەشێک لەو بەڕێوەبەرایەتییانەی داهاتیان بۆ حکومەت زۆرە، دەست بە دەوامکردن دەکەنەوە، وەک یەکەم هەنگاوی دەستپێکردنەوەی دەوام سەرەتا لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ لە پارێزگاکان دەوام دەستپێدەکاتەوە کە مانگانە داهاتێکی زۆریان بۆ حکومەت هەیە و دواتر بەپێی کەمبووەوەی کۆرۆنا بەڕێوەبەرایەتییەکانی باج و دەرامەت دەکرێنەوە و دەوام لەو شوێنانەش دەستپێدەکاتەوە”.
هەر بەپێی بڕیارەکەی حکومەت دەوامی فەرمانبەران لەو شوێنانە بەڕێژەی لە 25% دەبێت، واتە گەر بەڕێوەبەرایەتییەک 100 فەرمانبەری هەبێت، رۆژانە 25 یان دەوام دەکەن و مامەڵەی هاوڵاتیان راییدەکەن وەک بەناو کردنی ئۆتۆمبێل و پێدانی سزاکانی هاتووچۆ و تەحویلکردنی ئۆتۆمبێل و زۆر مامەڵەی تر.
هەر بەپێی بڕیارەکە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە بەشێک لەو بانکانەش دەوام دەستپێدەکەنەوە کە چەکی بانکیی دەدەنە ئەوانەی مامەڵەکانیان پارەکەی بەڕێژەیەکە کە بەپێی یاسا دەبێت بە چەکی بانکی بدرێتە حکومەت”.
بەپێی زانیارییەکان شێوازی دەستپێکردنەوەی دەوامی ئەو شوێنانە لە رێنمایی ۱ی ئایاری ۲۰۲۰ ی وەزارەتی ناوخۆ بڵاودەکرێتەوە کە باس لە پابەند بوونی فەرمانبەران و ئەو هاوڵاتییانە دەکات چۆن دەوام بکەن و هاوڵاتیانیش بە چ شێوازێک دەڕۆنە ئەو فەرمانگانە”.
#SNN_EXCLUSIVE #KRG
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









