پرۆژەی (لاندفیڵ)ى ههڵهبجه بۆ كۆكردنهوهى خاشاك كهوته بوارى جێبهجێكردنهوه

دهستپێكردنى قۆناغى سهرهتای پرۆژهكه | فۆتۆ: شارهوانى ههڵهبجه
SNN – عەلی حەمە سەعید
سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای (گارێكس) پرۆژەی ( لاندفیڵ) بۆ كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاكی سنووری پارێزگای هەڵەبجەی خستە بواری جێبهجێكردنەوە.
فەرحان عیزەت، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە بە (SNN)ی راگەیاند: “بە مەبەستی پاراستنی ژینگە و كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك بەشێوەی زانستی، هەروەها خاوێنكردنەوەی ژینگەی شاری هەڵەبجە پرۆژەی (لاندفیڵ) كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، بڕیارە پرۆژەكە لە ماوەی ساڵێكدا كارەكانی تەواوبكرێت بۆ ئەو مەبەستەش لە شوێنێكی گونجاودا رووبەری 11 دۆنم زەوی بۆ تەرخانكراوە”.
وتیشى: “پرۆژەكە سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای گارێكس بە بڕی یەك ملیار و 143 ملیۆن و 450 هەزار دینار جێبەجێدەكرێت، كە خۆی لە كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك، پاشان داپۆشینی خۆڵ و خاشاك بەشێوەی زانستی بەبێ ئەوەی زیان به ژینگە بگەیهنێت دەبینێتەوە”.
بەرپرسی بەشی راگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە زانیارى زیاترى لهبارهى پرۆژهكه خستهڕوو و ئاماژهى بهوهشكرد: “ژێرەوەی ئەو زەوییەی كە خۆڵ و خاشاكەكهی تێدا كۆدەكرێتەوە دواتر بە چنێك لە چەو دادهپۆشرێت و لە حەوزێكدا كۆدەكرێتەوە، پاشان دوو بیری تایبەت بە چاودێری بۆ لێدەدرێت به مهبهستى چاودێریكردنی پیسبوونی ئاوی ژێرزەوی، بۆ ئەوەی رێگە نەدرێت زیان بە ئاوی ژێرزەوی سنوورەكە بگهیهنێت”.
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
52 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
52 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









